کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

قه‌یران له‌ تاران و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كوردستان

303445 e531765a390349ce1caf9479efc66936

 

ههڕهشهو دهستدرێژی لهسنوورهكانهوهبۆسهر خاكی ههرێمی كوردستان لهلایهن كۆماری ئیسلامییهوهدرێژهی ههیهو هێزهكانی ڕژیم بۆ دووههمین ڕۆژی بهردهوام چهند شوێنێكیان لهكوێستانهسنوورییهكانی باكووری ههرێمی كوردستان كرده‌‌ ئامانجی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانهیی. ئهگهرچی ئهم هێرشانهبهخۆشییهوهزیانی گیانیی لێنهكهوتووهتهوه، بهڵام خهسارهتی زۆری لهباغ و مهزرای خهڵك داوهو شوێنی كهسب و كاری خهڵكی نائهمن كردووه‌.

حكوومهتی ئیسلامیی ئێران لهگهڵ قهیرانی قووڵی ئابووریی، سیاسی، كۆمهڵایهتی، ئیدێئۆلۆژیك و ژینگهیی بهرهوڕوویهو بۆ هیچ كام لهم قهیرانانهوڵامێكی گونجاوی نییهو بۆ پهردهپۆشیی ناكامییهكانی خۆی لهكوردستان جاروبارهدهست دهداتهههڕهشهی نیزامی و دهستدرێژیی بۆسهر ههرێمی كوردستان.

ساڵههایهكهڕژیمی ئیسلامیی دهسهڵاتدار لهئێران، ههر چهند وهخت جارێك دهست دهداتههێنان و بردنی هێزی نیزامی لهسنوورهكانی كوردستان و بهتۆپباران و هاویشتنی مووشهك بهرهو ناوچهكانی ههرێمی كوردستان دهبێتههۆی گیان لهدهست دان و برینداربوونی خهڵكی ئاسایی و هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان و لهناوچوونی باغ و كشتوكاڵ و ئاژهڵ و شوێنی ژنان و كاری خهڵكی كورد و لهم پێوهندهدا داوای باجی سیاسی لهحكوومهتی ههرێمی كوردستان دهكات.

ئهم ڕژیمهكهلهبواری نهخۆشیی كۆرۆنادا لهزومرهی بێتواناترین و بێ لیاقهتترین دهسهڵاتهكانی جیهانه، هۆكاری سهرهكیی كهمبوونهوهی سهرچاوهكانی ئاو و ویشك بوونی ڕووبار و تاڵاوهكان و بهشۆرهكات كردنی وڵاته، لهڕێگهی سهركوت لهناوخۆ و مانۆڕ و هێرشی نیزامی بۆسهر كوردستان بهنیازهبههێزی ورهدۆڕاوی متمانهبهخۆیی ببهخشێت و هێزی نیزامیی خۆی بهڕووی خهڵكی ئێران و ناوچهكهدا بكێشێت.

گرانی، بێكاری، نهبوونی شوێنی نیشتهجێ بوونی گونجاو، گیرۆدهبوون بهماددهی هۆشبهر، توندوتیژی و نائهمنیی بهردهوام لهئاستی كۆمهڵگا، جهماوهری خهڵكی وهگیان هێناوه‌. حكوومهتی ئیسلامی بۆ هیچ كام لهگیروگرفتهكانی خهڵك وڵامێكی بێجگهلهسهركوت و زیندانی كردن لهناوخۆ و ئهنجامدانی ئهمجۆرهمانۆڕ و هێزنواندنانهلهئاستی ناوچهكهدانییه‌.

كرێكاران، ژنان، نووسهران و هونهرمهندان، كهمینهستهملێكراو و بێبهشهكان، لاوان، ڕۆژنامهوانان و چالاكانی كۆمهڵایهتی خوازیاری مافی زهوت كراوی خۆیانن و وڵامی حكوومهتی ئیسلامیش سهركوتی زیاتر لهناوخۆ و پهرهپێدانی كردهوهی تیرۆریسمی  لهدهرهوهی وڵات و لهوانهبهڕێوهبردنی سیاسهتی نائهمن كردنی ههرێمی كوردستانه‌.

كۆماری ئیسلامی لهماوهی پتر لهچوار دهیهدا بهلهشكركێشی بۆسهر كوردستان، بهمیلیتاریزهكردنی شار و گوندهكان، بهئێعدام و ئهشكهنجه، بهدوور خستنهوهی بنهماڵهكوردهكان بۆ دهرهوهی كوردستان، بهتیرۆر و هێرشی نیزامی و تیرۆریستی لهدهرهوهی وڵات، بهپهرهپێدانی شهڕی ئایینی و نهتهوهیی، ههوڵی دا تا بزووتنهوهی ئازادیخوازانهی خهڵكی كوردستان لهگهڵ شكست و بێ هێوایی بهرهوڕوو بكاتهوهبهڵام بهم ئامانجهینهگهیشت.

هێزی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی كوردستان لهشار و گوندهكانی كوردستان، لهحهرهكهتی وشیارانهو ڕێكخراوی كرێكاری و جهماوهری، لهكۆڕی ئهدهبی و هونهری و كلتووری، لهچالاكییهڕێكخراوهژینگهییهكان، لهدیفاع لهمافی منداڵان، لهناڕهزایهتیی لاوانی پڕ گوڕوتین و ژنانی یهكسانی خواز، لهدیفاع لهمافی ئاژهڵ و سهرچاوهسرووشتییهكان، لهههوڵ بۆ نهمام چاندن و ڕێگری لهنابوودیی دارستانهكان، لهگهشهی بهردهوامی زانست و خوێندن، لهبهرههمهێنانی ڕۆژانهی هونهر و ئهدهبیاتی پێشڕهو و فیلم و مۆسیقا، لهدیفاع لهبهندكراوانی سیاسی و خهبات دژبهئهشكهنجهو ئێعدامدا خۆی نیشان دهدات. تۆپبارانی سنوورهكانی ههرێمی كوردستان بهئامانجی زهربهلێدان لههێزه نهیارهكانی ڕژیم لهم ناوچهیه،حهرهكهتێكی چكۆلهتر و زهبوونانهتر لهوهیهكهبتوانێ هێزی لهبننههاتووی ناڕهزایهتی و خهباتی جهماوهری لهكوردستان و ئێران بخاتهژێر پرسیارهوه‌.

كوردستانی ئهمڕۆ، كۆمهڵێكهلهبواری سیاسییهوهپێشكهوتوو بهجهماوهرێكی وشیار و بهرپرسهوهكهعهزمی خۆیان جهزم كردووهتا بهپهیوهندی خهباتكارانهلهگهڵ خهڵكی هاوچارهنووسی خۆیان لهسهرتاسهری ئێران و گشت ناوچهكه، پڕۆژهی دیكتاتۆریی مهزههبیی كۆماری ئیسلامی لهگهڵ شكست و ناكامی بهرهوڕوو بكهنهوه‌.

ههڕهشهی نیزامیی حكوومهتی ئیسلامی لهههرێمی كوردستان لهههمان حاڵدا بۆ خهڵكی ستهملێكراوی ئێران، بۆ بێبهشان و ڕهنجدیتوانی خووزستان و بهلووچستان، بۆ ئهو كرێكارانهی كهحهقدهستی چهند بهرابهر ژێر هێڵی ههژاری وهردهگرن، بۆجهماوهرێك كهلهتاو كهم ئاوی و قهتعی بهردهوامی بهرق و مهرگی ئازیزانیان بهكۆرۆنا وهگیان هاتوون، ئهم پهیامهی پێیهكه‌ “ئاگاتان لهحهرهكهت و چالاكیی خۆتان بێت“! جموجوڵی نیزامی لهكوردستان لهههمان حاڵدا بهڕووداكێشانی ماشێنی سهركوتی حكوومهته‌.

بێگومان شكست و ناكامیی حكوومهتی ئیسلامی لهكوردستان، دهبێتههۆی بههێزبوونی خهبات دژبهڕژیمی ئێسلامی لهئێران و ناوچهكهو ههرجۆرهپێشڕهوییهكی حكوومهت لهكوردستانیش، سهركوت لهناوخۆی ئێران و تیرۆریسم و كۆنهپهرستی لهناوچهكهدا بههێز دهكات.