کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

قه‌یرانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ ئه‌مریكا

هێرشی چوارشهممهی ڕابردووی لایهنگرانی دۆناڵد ترامپ بۆسهر بینای كۆنگرهی ویلایهتهیهكگرتووهكانی ئهمریكا، پاش بانگهێشتی گرووپهتوندئاژۆكان بهناڕهزایهتی و توندوتیژی و وتهی هاندهرانهی ترامپ، ترس و نیگهرانیی لههێرشی فاشیستیی، بۆسهر دیمۆكراسییهكانی بورژوازی، دووبارهژیاندهوه‌. زۆرێك لهمیدیاكانی بورژوازی، كهساڵیانێكی دوورودرێژ، لهسهر قازانجی دیمۆكراسیی زاڵ دوابوون، دهستبهجێ هێرشی گرووپهتوندئاژۆكانیان، بهكودتا وهسف كرد. جۆو بایدێن، لهیهكهمین وتهكانی خۆیدا، پاش هێرش بۆسهر بینای گۆنگره، بهنیگهرانییهوه، ئهم حهرهكهتهی، بهپهلامارێكی بێ وێنهبۆسهر دیمۆكراسیی ئهمریكا وهسف كرد.  هۆشداری پۆلیسی فێدێراڵی ئهمریكا سهبارهت بهئهگهری بهڕێوهچوونی ناڕهزایهتیی چهكدارانهلهناوهندی ٥٠ ئهیالهتی ئهمریكا، لهمهودای زهمانیی ١٦ تا ٢٠ی ژانویهدا، هاوكات لهگهڵ نزیك بوونهوهی ڕێوڕهسمی سوێندخواردنی سهرۆك كۆماری، ئهم نیگهرانییانهی زیاتر پهرهپێداوه‌. ههرچهند، وێدهچێ، ههڕهشهی ڕێكخستنی ناڕهزایهتیی چهكدارانه، كاردانهوهیهك بێ لهئاست ئامادهكاریی بهرنامهبۆ داڕێژراوی حیزبی دیمۆكرات، بۆ ئهنجامدانی لێپرسینهوهلهترامپ.

بههۆی هێرش بۆسهر بینای كۆنگرهی ئهمریكا، زۆرێك لهناوهندهماڵی و بازرگانییهكانی ئهمریكا، ترامپیان سهرزهنشت كردووهو خوازیاری كۆتایی هێنان بهئاژاوهخوازیی ناوبراو بوون. ئهنجومهنی نهتهوهیی بهرههمهێنهران، كهلهگهڵ كۆماریخوازهكان پهیوهندیی نزیكیان ههیهو سهرچاوهی پشتیوانیی بازرگانیی ترامب بوون، خوازیاری لهسهر كار لاچوونی ترامپ بوون. هاوكات فهیسبووك و تویتێریش ڕایانگهیاند كهئێكاونتی ترامپیان، لانیكهم تا كۆتایی حزووری لهكۆشكی سپی، داخستووه‌. بێجگهلهفهیسبووك و تویتێر، كۆمپانیهكانی دیكهلهوانهگووگڵ، ئامازۆن و ئهپڵ، خزمهتگوزارییهكانیان بۆ تۆڕێكی كۆمهڵایهتی، بهناویپارلێر، كهلهناو لایهنگرانی ترامپدا هۆگری زۆره، ڕاگرتووه‌. جۆرج بووش، هێرش بۆسهر بینای كۆنگرهی ئهمریكای ڕووداوێكی قیزهون وهسف كرد كهدهتوانێ زهربهی قورس لهپێگهی ئهمریكا بدات. لهدرێژهی دژایهتییهكان لهگهڵ ههڵسووكهوت و وتهكانی ترامپ، لهجهرهیانی هێرشی خوێناوی بۆسهر بینای كۆنگره، وهزیرانی گواستنهوه، پهروهردهو بارهێنان و وهزیری ئهمنییهتی ناوخۆیی لهكابینهی ترامپ، ئیستعفایان دا و ترامپیان بههۆكاری هێرشی گرووپهتوندئاژۆكان پێناسهكرد. هێرش بۆسهر كۆنگرهی ئهمریكا نیشانی دا كهناوهندهكانی دهسهڵاتی سهرمایه، هێستاش بهدیمۆكراسیی نێئۆلیبڕاڵ، كهبهپاراستنیان خزمهتی كردووه، بهڵێیندارن.

بهڵام سهرهڕای ترس و نیگهرانییهك كههێرشی گرووپهڕاسیستهكان بۆسهر بینای كۆنگرهبهدوای خۆیدا هێنای، ئهم ڕووداوه، لهڕاستیدا شكستێكی گهورهبوو بۆ ڕهوتی ڕاستی توندئاژۆ. ئهم هێرشهڕێكخراوهو مهحكووم كردنی لهلایهن زۆرێك لهكهسایهتییهناسراوهكانی حیزبی كۆماریخواز و ناوهندهكانی دهسهڵاتی سهرمایهداری لهئهمریكا، نیشانی دا كهسهرهڕای كردهوهی یهكجار لاوازی دهزگای پۆلیس و هێزهئهمنییهكان بهرامبهر بههێرشبهران، ترامپ بۆ كۆدتا كردن، لهناو سهرمایهدارهگهورهكاندا پێگهیهكی لاوازی ههیه‌. هێرشی تێكهڵ لهگهڵ توندوتیژیی چوارشهممهی ڕابردوو بۆسهر كۆنگرهی ئهمریكا كهگیان لهدهست دانی چوار كهسی لێكهوتهوه، بێگومان پۆتانسییهلی گرووپهفاشیستهكانی نیشان دا. بهڵام نابێ چڕبوونهوهزۆر لهسهر مهسهلهی سهرههڵدانی مهترسیی فاشیسم، مهترسیی ڕاستهقینهی  هاوپهیمانییهتیی ناوهندهجۆراوجۆرهكانی دهسهڵاتی سهرمایهداریی ئهمریكا، كهلهجموجۆڵی گرووپهفاشیستهكانهوهتهغزیهدهكات، لهپێناو ڕێكخستنی دووبارهی هێرشێكی نێئۆلیبڕاڵی بۆسهر كار و ژیان و گوزهرانی چینی كرێكار و توێژهههژارهكانی ئهمریكا، كهمڕهنگ بكاتهوه‌.

لهماوهی چوار ساڵی ڕابردوودا، ترامپ بهسیاسهتی ڕاسیستی و دژهپهنابهریی خۆی، كهش و ههوایهكی گونجاوی بۆ هاتنهمهیدان و ڕێكخستنی گرووپهفاشیستهكان ئامادهكرد. ترامپ لهماوهی دهورهی سهرۆك كۆماریی خۆیدا، ههوڵی دا تا پێگهی خۆی لهناو گرووپهفاشیستهكاندا، لهڕێگهی نفووزێك كهلهناو حیزبی كۆماریخوازدا ههیهتی، بههێز بكات و بهشێوهیهكی بهرچاو، سیاسهتهكانی حیزبی كۆماریخواز لهگهڵ بۆچوونی ڕاست و توندئاژۆی خۆی تێكهڵ بكات. ترامپ هاوكات تا بهر لهگشتگیر بوونی كۆرۆنا، ههوڵی دا تا لهڕێگهی كهم كردنهوهی ماڵییات، پێشێل كردنی یاسا، پشتیوانی لهسهرمایهدارانی ناوخۆیی و سیاسهتی دژهژینگه، پشتیوانیی والستریت و بهشهجۆراوجۆرهكانی سهرمایهدارانی ئهمریكا بهرهو خۆی ڕابكێشێ. لهئێستادا، لهئاكامی هێرش بۆسهر بینای كۆنگرهو گهمارۆدانی، وێدهچێ هاوپهیمانییهتیی كردهوهیی ئهم گرووپهفاشیستیانهلهگهڵ ڕهوتی سهرهكیی كۆماریخواز، لێكههڵوهشابێت. بهپێی ڕاپرسییهك كهئهنجام دراوه، تهنیا ٤٥ لهسهد لهدهنگدهرانی كۆماریخواز، هێرشی گرووپهڕاستهتوندئاژۆكانیان بۆسهر بینای كۆنگرهتهئید كردووه‌. ئهوهش بهو مانایهیهكهزۆرێك لهكۆماریخوازهكان لهو هێرشانهپشتیویانی ناكهن. بێگومان، ئهم ڕووداوانه، قهیرانی حیزبی كۆماریخواز، كهئهندامهكانی لهماوهی چوار ساڵی ڕابردوودا ترامپیسمیان تهئید كردووهو یان لانیكهم دایانسهپاندبوو، قووڵتر دهكاتهوه‌.

بێگومان، هێزهچهپ و ڕادیكاڵهكان لهئهمریكا، ههروهك چۆن ههتا ئێستاشی نیشانیان داوه، هیچ دهرفهتێك بۆ لهقاودانی پهیوهندی ناوهندهكانی دهسهڵاتی كۆماری‌‌خوازان لهگهڵ گرووپهڕاستهتوندئاژۆ و فاشیستهكان لهدهست نادهن. بهڵام ئاشكرایهكهلهقاودانی ماهییهتی ڕهوتهنێئۆفاشیستهكان و پهیوهندییان لهگهڵ حیزبی كۆماریخواز بهتهنیایی بهربهگهڕانهوه و هێرشی سیاسهتهكانی نێئۆلیبڕالی و گهڕانهوهی بهرنامهكانی ڕیازهتی ئابووریی درێژماوهو وێرانییهكانی ژینگه، ناگرێت. گیان بهخشینی دووبارهبهم سیاسهتانه، لهههنگاوی یهكهمدا باروودۆخ و بهستێنهبابهتیهكانی گهشهی ڕاستی توندئاژۆ و سهرههڵدانی ترامپ فهراههم دهكات.

بێگومان، ڕێكخستنی خهباتی كرێكاری و بزووتنهوهی ڕادیكاڵیكۆمهڵایهتی، هاتنهسهر شهقام، جهماوهری كردنهوهی خهبات دژبهسیاسهتی وێران كردنی ژینگه، سووك كردنی قهیرانهكۆمهڵایهتییهكانی سهرچاوهگرتوو لهپهلاماری بهردهوامی نێئۆلیبڕالیسم و پاشهكشهپێكردن بهدهوڵهتی بایدێن لهپێناو دابین كردنی بیمه و خزمهتگوزارییهكۆمهڵایهتیهكان،نهتهنیا دهتوانێ گرووپهفاشیستهكان بخاتهپهراوێزهوه، بهڵكوو هاوپهیمانییهتیی بهشهجۆراوجۆرهكانی سهرمایهداریی ئهمریكا، لهپێناو بووژاندنهوهی دووبارهی نێئۆلیبڕالیسم، دهخاتهژێر گۆشارهوه‌. 

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-