کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

قه‌یرانی مرۆیی له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی شه‌ڕ و وێرانی له‌ یه‌مه‌ن، ئه‌م وڵاته‌ له‌ بوار گه‌شه‌ی ئابووری و ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به‌ ئامووزش، بۆ ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ١٠ ملیۆن كه‌س له‌م وڵاته‌دا به‌هۆی نه‌بوونی خوارده‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی ژیان، مه‌ترسیی مه‌رگییان له‌سه‌ره‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ ساڵی ٢٠١٥ه‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان هه‌زار كه‌س و به‌ ملیۆن كه‌سیش له‌ ئێستادا به‌ره‌و ڕووی مه‌رگ بوونه‌ته‌وه‌. به‌شێسكی زۆری ژێرخانی ئابووری یه‌مه‌ن له‌ناوچووه‌ و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ توانای مادییان بۆ دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌كانی ژیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و هه‌زاران مه‌دره‌سه‌ له‌ ناوچووه‌ و به‌ میلیۆن منداڵ له‌ خوێندن بێ به‌ری بوون. شایانی باسه‌ دۆخی وڵاتی یه‌مه‌ن ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ خراپتر بووه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ قه‌یرانه‌ مرۆییه‌كانی جیهان دێته‌ ئه‌ژمار.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

نادیاری چاره‌نووسی شه‌ش چالاكی كرێكاریی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری بانه‌

komalah