کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

قه‌یرانی كۆرۆنا، هه‌ڵبژاردن له‌ نێوان قازانج و ڕزگاركردنی گیانی ئینسانه‌كان

بهپێی ئامارهبڵاوكراوهكان، ویرووسی كۆرۆنا ههتا ئێستا ١٧٠ وڵاتی جیهانی گرتووهتهوهو بهخێرایی پهرهدهستێنێت. ڕاپۆرتهكان باس لهوهدهكهن كهبههۆی پێشڕهوهی بهردهوامی ویرووسی كۆرۆنا لهسهرتاسهری جیهان، نزیك به٤٠٠ ههزار كهس گیرۆدهی ئهو نهخۆشیهبوون و پتر له١٨ ههزار كهسیش بههۆیهوهگیانیان لهدهست داوه‌. خێرایی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهو ژمارهی توش بووان و قوربانیانی ئهم نهخۆشیه، ترس و نیگهرانیهكی زۆری بهدوای خۆی دا هێناوهو جیهانی لهگهڵ كارهساتێكی مرۆیی بهرهوڕوو كردووهتهوه‌. بهڵام نابێ ئهو بهڵا كارهساتبارهسرووشتیهوهك دیاردهیهكی پێشبینی نهكراو بۆ كۆمهڵگای ئینسانی چاوی لێبكرێ. نابێ بۆ ساتێكیش لهبیرمان بچێتهوهكهبڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهلهشارێكهوهبۆ شارێكی دیكه، لهجوگرافیایهكی سیاسیهوهبۆ جوگرافیایهكی سیاسیی دیكهو لهقارهیهكهوهبۆ قارهیهكی دیكه، لهسهر بهستێنی نهزمێكی ئابووری و كۆمهڵایهتی و سیاسی ڕووی داوه‌. كهوابوو سرووشتیئهنترناسیۆنالیستیو بڵاۆبوونهوهی بهرینی كۆوید١٩ بهبێ لهبهرچاوگرتنی ماهیهت و پێكهاتهی سهرمایهداری دهرك ناكرێت. سهرههڵدانی كۆرۆنا دهتوانێ بهڵایهكی سرووشتی بێت، بهڵام پانتایی كوشتارێك كهلێی كهوتووهتهوه  و ئهوهیكهپزیشكهكانی ئێران و ئیتالیا و ئیسپانیا و شوێنهكانی دیكهی ناچار كردووهكهلهنێوان تووش بووانی ئهم نهخۆشیهدا، ههڵیبژێرن كهكامیان بمرێت و كامیان زیندوو بمێنێتهوه، بههیچ شێوهیهك دیاردهیهكی ئاسایی نییه‌. ئهم باروودۆخهنامرۆڤانهیهتهنیا لهلایهن نیزامی قازانج پهرهستی سهرمایهداریهوهبهسهر ئینسانهكاندا سهپاوه‌. ئهوهنیزامی سهرمایهداری و دهوڵهتانی پشتوانیانن كهلهنێوان دیفاع لهقازانجی سهرمایهو گیانی ئینسانهكاندا، دیفاع لهسوود و قازانجی سهرمایهیان كردووهتهئهولهویهتی خۆیان.

بهتێپهڕینی پتر لهسێ مانگ لهسهرههڵدان و بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا، ههموو ڕاپۆرت و بهڵگهكان ئهوهمان پێدهڵێن كهدهوڵهتانی سهرمایهداری ڕۆڵێكی حاشاههڵنهگریان لهبڵاوبوونهوهی خێرای ئهم ئێپیدێمیهدا ههبووه‌. ئهگهرچی لهوكاتهوهكه دهوڵهتی چین دانی بهوهدانا كهئهم ویرووسهلهم وڵاتهدا بڵاوبووهتهوه، بههۆی پێكهاتهی دهوڵهتیهكهی لهچاو دهوڵهتانی دیكه،لهكۆنتڕۆڵ كردنی دا سهركهوتووتر دهركهوت، بهڵام لهههمان حاڵیشدا خۆی هۆكاری بڵاوبوونهوهی خێرای ئهم ویرووسهبۆ شوێنهكانی دیكهی جیهان بوو. شاری ووهان، وهك دهوترێ، زێدی ئهم ویرووسهیه‌. ئهم شارهلهگهڵ شوێنهكانی دیكهی جیهان تۆڕێكی پهیوهندیی بهرینی ههیهو ڕۆژانهبهسهدان فڕۆكهلههاتووچۆ دان. لهڕۆژان و حهفتهكانی ئهوهڵدا، ئهم ویرووسهبهبێ مانع لهحاڵی بڵاوبوونهوهدا بوو و لهڕێگهی موسافرهكانهوهلهسنوورهكان تێپهڕ دهبوو و دهگهیشتهشوێنهجۆراوجۆرهكانی جیهان.  لهچینیش وهكوو  باقیی وڵاتهسهرمایهداریهكانی دیكه، زۆرترین بوودجهبۆ بههێزكردنی ژێرخانهئابووریهكانی وهك ، پرد، ڕێگاوبان، ڕێگهی ئاسن، بهرقی ههزران بۆ بهرههمهێنان، بههێزكردنی هێزی دهریایی و نیزامیی دهوڵهت تهرخان دهكرێت و بوودجهیهكی زۆر كهمتر بۆ ژێرساختهتهندرووستی و دهرمانیهكان دیاری دهكرێت. ههربۆیهلهگهڵ پهرهسهندنی قهیرانی كۆرۆنا، ئهو وڵاتهلهگهڵ كهمبوونی ئیمكاناتی پزیشكی و تهخت و نهخۆشخانهبهرهوڕوو بووهوه‌.

لهئیتالیا، واتهشوێنێك كهلهئۆرووپا زیاترین قوربانیی لێكهوتووهتهوه، بهڵگهكان نیشانیان داوهكهویرووسی كۆرۆنا بۆ ماوهیهك پێش ئهوهیكهگیانی یهكهمین قوربانیهكانی بگرێت، بهبێ مانع و لهپانتایهكی بهریندا بڵاوببۆوه‌. دهوڵهتی ئیتالیا بهلهبهرچاوگرتنی خواستی خاوهنانی بازرگانی و ناوهندهسهنعهتیهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری كهخوازیاریڕێگا چارهیهكی میانهڕهوانه‌” بوون بۆ ڕێگری لهداخستنی ناوهندهكانی بهرههمهێنان و ڕكودی سهنعهتی توریسم و چهرخهی ماڵی، بایهخی بههوشدار و نیگهرانی ناوهندهزانستی و پزیشكیهكان و خهڵك نهدا و كۆمهڵگای ئیتالیای لهگهڵ كارهساتێكی گهورهی مرۆیی بهرهوڕوو كرده‌‌وه‌. لهحاڵێكدا كهكۆرۆنا، یهك لهدوای یهك ئینسانهكانی دهخستهباوهشی مهرگهوه، فهرمانداری لومباردیی سهربه  ڕهوتی ڕاستهتوندڕهوهكانڕایگهیاند كهڕێژهی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا بڕێك له‌ “ئانفۆڵانزای عادیزیاتره‌. وڵامی درهنگ وهختی دهوڵهت بهو قهیرانهتهنیا داخستنی مهدرهسهكان و زانكۆكان و قهرهنتینهی چهند شارێك بوو. لهباروودۆخێكدا كهژێرساختهتهندروستی و دهرمانیهكانی ئیتالیا بههۆی چهندین ساڵ سهپاندنی بهرنامهی ڕیازهتیئابووری، یهكجار لاواز ببوو و لهگهڵ كهمبوونی كهرهستهی پزیشكی و هێزی پسپۆر و شارهزا بهرهوڕوو ببۆوه، قهیرانی كۆرۆنای كردبهكارهساتێكی مرۆیی. ئهم قهیرانهو كهمبوونی دهزگای گهیاندنی ئۆكسیژێن لهبهشهكانی چاوهدێریی تایبهت، پزیشكانی ناچار كرد كهلهنێوان نهخۆشهكاندا ههڵیبژێرن كهكامیان زیندوو بمێنێت و كامیان بمرێت. لهسپانیا وهزعهكهلهوهش خراپتر بوو. لهبریتانیا كهجهنابی سهرۆك وهزیران بهدڵ ئاواڵهییهوه، باسی لهوهدهكرد كهبیروڕای گشتی دهبێ خۆی بۆ قوربانی بوونی ٢٠ ههزار كهس ئامادهبكات، تهنیا لهژێر گوشاری بیروڕای گشتیدا پاشهكشهی پێكرا. وڵاتی ئهمریكاش ژێرساختهتهندرووستی و دهرماینهكانی زۆر لهوانهخراپتره‌.

لهفهڕانسه، هاوكات لهگهڵ بڵاوبوونهوهی برووسكهئاسای ویرووسی كۆرۆنا و چوونهسهرهوهی ئاماری قوربانیانی نهخۆشیی كۆوید١٩ و ڕهخنه گرتنی سهدان پزیشك و كادری دهرمانی لهدهوڵهت بههۆی لهناوبردنی پاشكهوتهكانی ستراتێژیكی ماسكهپزیشكیهكان لهساڵانی ڕابردوودا، وهزیری تهندروستیی ئهم وڵاتهدانی بهوهدانا كه‌ “نزیك دهساڵ لهمهوبهر و هاوكات لهگهڵ یهكهمین هۆشدارهجیدیهكان، دهوڵهت بڕیاری دا كهپاشكهوتی ستراتێژیكی ١ ملیارد ماسكی جهراحی و ٦٠٠ ملیۆن ماسكی FFP2ی ههبێت. “بهڵاملهساڵهكانی دواتریدا نهتهنیا ئهم بڕیارهنهڕۆیشتهقۆناخی جێبهجێ كردنهوه، بهڵكوو پاشكهوتهكانی دهوڵهت لهم بوارهدا ساڵ لهگهڵ ساڵ كهمتر و كهمتر بۆوه‌. بهجۆرێك كهلهكاتی دهستپێكی قهیرانی كۆرۆنادا ئهم وڵاتهلهگهڵ كهمبوونی ماسك بهرهوڕوو بۆوه‌. ئهم باروودۆخهنیگهرانی و تووڕهیی زۆری هاووڵاتیانی لهكردهوهی دهوڵهت و چینی دهسهڵاتداری فهڕانسهلێكهوتووهتهوه‌.

لهئێران، كهس ناتوانێ حاشا لهوهبكات كهڕژیمی كۆماری ئیسلامی ههر لهسهرهتاوهبهشێوهی بهرنامهداڕێژراو و بهئامانجی داماوانهی سیاسیهوه، ڕاستیهكانی سهبارهت بهپهیدا بوون و بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهی لهخهڵكی ئێران شاردهوه‌. كاتێك كهههواڵی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا میدیایی بۆوه، حهوزهی عیلمیهی قۆم، ناوهندهڕهسمیهكانی حكوومهت و سهرۆكی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لهشۆرای عالیی ئهمنیهتی میللی لهبهرامبهر خواستی گشتیی قهرهنتینهی قۆم و باقی شوێنهئایینیهكان، بۆ پێشگرتن لهبڵاوبوونهوهی زیاتری ویرووسهكه، بهتوندی موقاومهتیان كرد. ڕژیم بهم ههڵوێستهنهفامانهیهی، دیاردهی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنای كرد بهقهیرانێكی هاوسارپساو و ئێرانی كرد بهیهكێك لهناوهندهكانی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهلهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و لهئاكامدا ئهم ویرووسهلهناو خهڵكی ئێراندا زیاترین قوربانیی وهرگرت.

ئهگهرچی ئهزموونهكانی ههتا ئێستا بهڕوونی دهریان خستووهكهتاقیكردنهوهی زۆری كۆوید١٩، جیاكردنهوهخۆبهخشانهی ئهو كهسانهی وا نیشانهكانی ئهو نهخۆشیهیان ههیهو ههروهها چاوهدێری پهیوهندی و قهرهنتینهكردنی كهسانێك كهلهنزیكهوه‌‌ لهگهڵ تووش بووانی نهخۆشیهكهلهپهیوهندی دا بوون و ههروهها بهستهری كردنی كهسانێك كهپێویستیان بهچاوهدرێ تایبهتهو هاوكات قهرهنتینهی شارهكان و ڕهچاوكردنی ڕێنوێنیهتهندرووستیهكان، ڕێگایهكی كاریگهرن بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهم ویرووسه‌. بهڵام بهكردهوهدهرهێنانی تهنانهت ئهم ههوڵهسادانهش دهبێتهقوربانیی قازانج پهرهستیی دهوڵهتهكان و چینی دهسهڵاتدار و ههربۆیهش بههۆیهوهڕێژهی قوربانیانی ئهم ویرووسهیهكجار ڕۆیشتووهتهسهر. بهشێوهیهك كهلهئیتالیا نزیك به٩ لهسهد و لهئێران پتر له١٠ لهسهدی كهسانێك كهگیرۆدهی ئهم ویرووسهدهبن، گیانیان لهدهست دهدهن. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهڕێگهی بههێزكردنی ژێرساختهتهندرووستیهكانهوهدهكرێ ڕێژهی قوربانیان، لهیهك لهسهدیش كهمتر بكرێتهوه‌.

بهڵام نیزامی سهرمایهداری كههۆكاری گشتگیر بوونی ئهم جۆرهئێپیدێمیانهیه، توانای كۆنتڕۆڵی سهری وهختی ئهم قهیرانانهی نییه‌. بۆ ڕیشهكێش كردنی ئهم جۆرهكارهساتانهو بۆ وڵامدانهوهبهپێداویستیهكانی ٧ و نیو ملیارد ئینسانی سهر گۆی زهوی، بۆ ڕزگاریی جیهان لهدابهشكاریی چینایهتی، جنسیهتی، نهژادپهرهستی و شهڕی ئیمپریالیستی و گۆڕانی كارهساتباری كهش و ههوا، خوڵقاندنی ئاڵوگۆڕێكی سۆسیالیستی بووهتهپێویستیهكی كردهوهیی.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-