به‌هۆی كه‌می بارینی به‌فر و باران له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، قه‌یرانی كه‌م ئاوی ئێرانی گرتووه‌ته‌به‌ر و به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ كه‌م بووه و مه‌ترسی وشكبوونی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه دوو هێنده زیادی كردووه.
به‌ڕێوبه‌ری شێركه‌تی ئاوی ئۆستانی ئازه‌ربایه‌جانی غه‌ربی ڕایگه‌یاندووه ٢ میلیارد و ١٣ میلیۆن مه‌تری سێ جا ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ به‌هۆی نه‌بارینی به‌فر و باران كه‌می كردووه كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دوو هێنده وشكبوونه‌وه‌ی دریاچه‌ی ورمێ زیاتر ده‌كات، به‌پێی زانیاریه‌كان، ساڵی پار ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ٤ میلیارد و ٥٨ میلیۆن مه‌تری سێ جا بووه كه به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه ئێستا ٢ میلیارد و ٤٥ میلیۆن مه‌تری سێ جا ئاو له‌و ده‌ریاچه‌یه ماوه‌ته‌وه.