به‌رپرسی ئیداره‌ی پاراستنی ژینگه‌ی شاری مه‌ریوان له ڕاگه‌یێندراوێكدا ڕایگه‌یاند لانیكه‌م ٤٠ له‌سه‌دی ئاوی ده‌ریاچه‌ی زرێباری مه‌ریوان كه‌می كردووه و به به‌راوردی ساڵی ڕابردوو ٢٠ میلیۆن مه‌تری سێجا ئاوی زرێبار كه‌می كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی كه‌مبوونی سه‌رچاوه ئاویه‌كانی ئۆستانی كرماشان زه‌نگی ئاگاردار كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی كه‌م ئاوی لێدراوه و له ماوه‌ی ٥٠ ساڵی ڕابردوو ئه‌مه گه‌وره‌ترین قه‌یرانی كه‌م ئاوی له‌و ئۆستانهیه و به‌هۆی كه‌م بارینی باران له ساڵی ڕابردوو ٦٠ له سه‌ردی سهرچاوهئاویهكانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ته‌واوه‌تی وشكی كردووه. شایانی باسه ئێستا سهراوهكانی یاوه‌ری، ڕه‌وانسه‌ر، میلهسهر و ڕۆبارهكانی قه‌ره‌سوو، ڕاوه‌ند و ڕازئاوهر له ئۆستانی كرماشان به‌ته‌واوه‌تی وشكیان كردووه.