ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر پارله‌مانی عێراق له دانیشتنێكی پڕ له گرژی دا، خواستی ده‌وڵه‌تی كازمیی بۆ وه‌رگرتنی وام له سه‌رچاوه ده‌ره‌كییه‌كان په‌سند كرد. به پێی ئه‌م پهسندكراووه ڕێگه به ده‌وڵه‌ت ده‌درێ كه تا ئاستی ١٠ ملیارد دۆلار له بانكی جیهانی و سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ وام وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌رچی كازمی داوای ٣٤ ملیارد دۆلاری كردبوو، به‌ڵام پارله‌مان ئاستی ئه‌و وامه‌ی بۆ ١٠ ملیارد دۆلار كه‌م كرده‌وه. به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ به‌شێكی له‌و وامه پێنادرێ. هه‌ربۆیه نوێنه‌رانی كورد، پارله‌مانی عێراقیان، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌جێ هێشت و له ده‌نگدانه‌كه‌دا به‌شداریان نه‌كرد. به‌ده‌ر له‌و گرژیه سیاسییه‌ی كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق، له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێكهاتووه، ئه‌وه‌یكه له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ داهاتووی عێراقدا گرینگتره، لێكدانه‌وه‌ی باروودۆخێكه كه تێیدا ده‌وڵه‌ت بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، ناچار بووه وامی ده‌ره‌كی وه‌رگرێ. به وته‌ی “حامێد ئه‌لموسه‌وی” ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ئابووری له پارله‌مانی عێراق، ده‌وڵه‌تی عێراق به سه‌رچاوه‌كانی ناوخۆ و سیستمی بانكی جیهانی، بڕی ٨٠ ملیارد دۆلار قه‌رزداره. ده‌وڵه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه له مانگه‌كانی داهاتوودا ناتوانێ مووچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌به‌ری و ئیداری بدات. كه‌وابوو به‌شێكی هه‌ره‌زۆری ئه‌و وامه ١٠ ملیارد دۆلارییه، ده‌كرێته مووچه‌ی ٤ و نیو ملیۆن كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت و ٤ ملیۆن خانه‌نشینی ئه‌م وڵاته له ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوودا و هه‌روه‌ها خه‌ساری شه‌ڕی كوهیتیشی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه لێ ده‌رده‌كرێ.
“هه‌یسه‌م ئه‌لجه‌بووری” ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی دارایی پارله‌مانی عێراق وتوویه‌تی كه سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ به هه‌موو بانكه جیهانیه‌كانی ڕاگه‌یاندووه كه به‌هۆی باروودۆخی ناله‌باری ئابووری، له‌دانی وام به عێراق خۆ ببوێرن. كه‌وابوو وه‌رگرتنی وام له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ته‌نیا له ڕێگه‌ی سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ و به پێی مه‌رجه تایبه‌ته‌كانی ئه‌وان، جێبه‌جێ ده‌بێت.
عێراق به ٣٩ ملیۆن جه‌معیه‌ته‌وه، وڵاتێكی تاكه بهرههمییه كه ٩٢ له‌سه‌دی داهاتی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه دابین ده‌كرێت. قه‌یرانی كۆرۆنا و هاتنه خواره‌وه‌ی خێرای به‌های نه‌وت، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری و ماڵیی توند به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه و له باروودۆخی سیاسیی ئێستادا و له‌گه‌ڵ هاتنه‌خواره‌وه‌ی پتر له ٥٠ له‌سه‌دیی داهاته نه‌وتییه‌كان، هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له‌و قه‌یرانه به‌دی ناكرێ. له‌ئێستادا ئه‌م وڵاته له‌به‌رده‌م داڕمانی ئابووری دایه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه عێراق به مامناوه‌ندی هه‌نارده‌ی ٤ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژدا، چواره‌مین وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وته له جیهاندا. ده‌وڵه‌تی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌و داهاته كه‌ڵانانه‌ی كه له سه‌رده‌می ڕه‌ونه‌قی فرۆشتنی نه‌وت له ئیختیاری دابوو، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ماڵی و دزییه كهڵانهكان، شه‌ڕی ناوخۆیی و ناكارامه‌یی ئیداری، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌بای خه‌ڵك دابین بكات. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه هێستاش وێرانییه‌كانی شه‌ڕی داعش نۆژن نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌شێك له ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.
له وه‌ها باروودۆخێكدا، ڕێكخراوی “شه‌فافیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی” كه ڕێكخراوێكی غه‌یره ده‌وڵه‌تییه و ساڵانه ده‌ركه‌وته‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌پێی ئاستی دزی، به‌رتیل، گه‌نده‌ڵی ماڵیی ناو ده‌وڵه‌ته‌كان و ده‌زگای قه‌زایی وڵاته‌كان، بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام پله‌ی یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كانی جیهانی به عێراق داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه، گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه ڕاسته‌وخۆ له كۆماری ئیسلامی فه‌رمان وه‌رده‌گرن و ته‌غزیه ده‌كرێن، به‌كرده‌وه، وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌ت دان. ئه‌وان له خهلافكاریدا سنوورێك ناناسن، له دزی نه‌وته‌وه بگره تا كۆنتڕۆڵ كردنی ده‌روازه‌كانی سنووری تا قاچاغی ده‌رمان، مادده‌ی هۆشبه و تا كوشتنی ناڕازیان و تیرۆری چالاكانی سیاسی، له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی دژه مرۆیی ده‌ستیان ناپارێزن و له گیان و ماڵی خه‌ڵك به‌ربوون.
پێویسته به هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه له ئێستادا ده‌وڵه‌تی عێراق له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕوویه، سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی داعش، داگیركرانی به‌شێك له ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركییه و دواهاته پڕمه‌ترسییه‌كانی، گرژییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیش زیاد بكه‌ین.
ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی كازمی به‌ڵێن به خه‌ڵك ده‌دات كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو باروودۆخهكه باشتر ده‌بێت و باس له مۆجیزه‌ی نیزامی هه‌ڵبژاردنی نوێ ده‌كات، به‌ڵام ئاشكرایه كه میلیشیای حیزبه سیاسییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌ت دا، به‌هیچ نیزامێكی هه‌ڵبژاردن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕواڵه‌ت دیمۆكراتیك تریش بێت، ڕێگه ناده‌ن كه دابه‌شكاریی ئێستای ده‌سه‌ڵات تێك بدات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كازمی به كۆدتایهكی نیزامیی، به یارمه‌تیی ئه‌مریكاش دڵی خۆش كردبێ، ئاكامه‌كه‌ی، بێجگه‌له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی ناوخۆیی خوێناویی دیكه و قۆناغێكی دیكه له كوشتار و وێرانی، شتێكی‌تر نابێت. دیسان له‌و باروودۆخه‌شدا، ژیانی ئاسایی له خه‌ڵك زه‌وت ده‌كرێت و كۆمه‌ڵگای عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و قه‌یرانێكی توندتری دیكه به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه.
له ڕاستیدا، له چوارچێوه‌ی سیستمی سیاسیی ئێستای عێراقدا، كه له ماوه‌ی ١٧ ساڵی ڕابردوودا، حیزبه تاییفی و ئایینیه‌كان، له ڕێگه‌ی هێزی چه‌كدار و ده‌خاڵه‌ت و پشتیوانیی كۆماری ئسلامییه‌وه، ئۆرگانه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش كردووه و هه‌ر گرووپێك له هه‌وڵی گه‌وره كردنه‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دایه بۆ دزی و گه‌نده‌ڵیی زیاتر، هیچ سه‌همێك بۆ باشتر كردنی ژیانی خه‌ڵك، گه‌شه‌ی ئابووری و خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی نامێنێته‌وه. له وه‌ها باروودۆخێكدا، درێژه و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری، گه‌نده‌ڵی و نائه‌منیی زاڵ به‌سه‌ر عێراق و ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی له ئێران، ته‌نیا ئه‌و ئاسۆ ڕوونانه‌ن كه ده‌كرێ هیوامان پێیان بێت.