به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان كۆچبه‌ر له سنووره‌كانی نێوان مێكزیك و ئه‌مریكا گیریان خواردووه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵه‌دانی قه‌یرانی ئابووری له جیهان و به تایبه‌ت له وڵاتانی هه‌ژاری ئه‌مریكای باشوور، هه‌زاران كۆچبه‌ر ڕوویان له سنووره‌كانی نێوان مێكزیك و ئه‌مریكا كردووه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. به‌وته‌ی كارناسانی سیاسی، ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی، ئه‌مریكا شاهیدی گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی كۆچكردنی په‌نابه‌ران له ئه‌مریكای لاتینه‌وه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته بووه.