هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕخنه‌كان له سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی جۆ بایدن له سه‌ر بابه‌تی ئه‌منیه‌تی سنووره‌كانی باشووری ئه‌مریكا، ماڵپه‌ڕی فاكس نیووز ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر له زاری ڕێكخراوی گۆمرۆك و هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی سنووری ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند: ته‌نیا له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١١ هه‌زار كهچبهری نایاسایی ناوی خۆیان له پۆلیسی په‌نابه‌ران دا تۆمار كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ده‌زگا ههواڵنێریه، ڕێژه‌ی هاتنی په‌نابه‌رانی نایاسایی له ڕۆژێك دا له سنووری تێگزاس ڕیكوردی تازه‌ی تۆمار كردووه و به‌رپرسانی چه‌ند ئه‌یاڵه‌تی ئه‌مریكا باری نائاساییان ڕاگه‌یاندووه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له سیناتۆر و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕه‌خنه‌ی توندیان له ده‌وڵه‌تی بایدن گرتووه و ئه‌و دۆخه‌یان وه‌كوو قه‌یرانێكی مرۆڤی ناو بردووه.