به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كه‌می ٧٠ هه‌زار په‌ره‌ستار به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و ڕۆژانه پێنج بۆ شه‌ش په‌ره‌ستار و مانگانه ١٠٠ بۆ ١٥٠ په‌ره‌ستار له ئێران كۆچ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ئابووری، زه‌نگی مه‌ترسیدار له بواری بێهداشت و ده‌رمانی ئێران لێدراوه و چالاكانی سنفی په‌ره‌ستاری ده‌ڵێن: دۆخی ته‌ندرووستی نه‌خۆشه‌كان له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئێران به‌هۆی كه‌می په‌ره‌ستاره‌وه كاره‌ساتباره. “عه‌باس عه‌بدی” جێگری وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ڕایگه‌یاندبوو كه وێڕای كه‌می٧٠ هه‌زار په‌ره‌ستار له به‌شه جیاوازه‌كانی ده‌رمان، ڕۆژانه ئاماری كۆچكردنی په‌ره‌ستاران له ئێران ده‌ڕواته سه‌ره‌وه.