به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی كه‌می شیری وشك له ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی دابه‌شكردن له ئێران، نرخی هه‌ر قوتوو شیری وشكی منداڵان له سه‌دا ٢٠ هه‌ڵكشاوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی شیری وشكی مندڵان له ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به بڕی ٦١ ملیۆن یۆرۆ به به‌رهه‌مهێنه‌رانی ماده‌ی ئه‌وه‌ڵیه له وڵاتانی ئورووپایی قه‌رزداره و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئێرانی له ساڵی پاره‌وه مۆڵه‌تی زیادكردنی ٢٠٪ی نرخی شیری وشكیان وه‌رگرتووه.