“شیما قوشه” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و له چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی ژنان، ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتوووێژ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی دیده‌بان دا ڕایگه‌یاند: دووگیانی و له‌دایكبوونی منداڵانێك كه ئاكامی ده‌ستدرێژی سێكسی بنه‌ماڵه‌یین یا به وته‌ی ده‌زگای قه‌زایی رژیم به “زیناحی مه‌حارم” ناویان ده‌به‌ن، له نێو خێزانه ئێرانیه‌كان بووه‌ته قه‌یرانیكی گه‌وره.
به‌وته‌ی شمیا قوشه، له ئێران‌دا هیچ شوێنێك بۆ چاودێریكردنی ئه‌و منداڵانه نییه و ژنانی دووگیان ته‌نیا له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی و قه‌زایی ئه‌ویش پاش تێپه‌ڕكردنی مهسیرێكی دوورودرێژی یاسایی، ده‌توانن منداڵه‌كه‌یان له‌بار ببه‌ن. به‌تازه‌یی “ساڵح قاسمی” ده‌بیری ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی جه‌معیه‌ت له ئێران وتبووی، ساڵانه ٣٧٠ هه‌زار بابه‌تی له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه له ئێران ئه‌نجام ده‌درێت و ٩٥ له سه‌دیان نایاسایین. شیما قوشه له‌سه‌ر چه‌ند په‌روه‌نده قسه و باس ده‌كات و ده‌ڵێت، له هه‌ندێك له بنه‌ماڵه‌كان، قوربانی ده‌ستدرێژی له ماڵ فڕی ده‌درێته ده‌ره‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌مئه‌ندامی ده‌روونین.