ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو به‌هۆی “كه‌مبوون و ناته‌ندرووست بوونی خۆراك”، ١٣ هه‌زار منداڵی ساوا له وڵاتی ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ و نیو میلیۆن منداڵی وڵاتی ئه‌فغانستان پێویستیان به پاڵپشتی و دابین كردنی ژه‌مه خۆراكی ڕۆژانه هه‌یه و به‌هۆی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتنی چه‌كدارانی تاڵیبان و قه‌یرانی سیاسی له‌و وڵاته‌دا، ڕێگای گه‌ییشتنی هاوكاریه مرۆییه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان ئاڵۆز بووه. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ بۆ گه‌یاندنی هاوكاریه مرۆییه‌كان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی داهاتوودا داوای ٤٤ میلیارد دۆلاری كردووه و ڕایگه‌یاندووه سه‌ره‌ڕای دابین كردنی ئه‌و ٤٤ میلیارده، بۆ به‌شی ئامووزش، بێهداشت، ژێرخانه‌كان و دابین كردنی پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت ژنان و كچانی ئه‌و وڵاته، ٣٦ میلیارد دۆلاری دیكه‌یان پێویسته.