به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕێژه‌ی ئاوی به‌ندئاوی “لێتیان” له سه‌دا ٨٩ كه‌می كردووه و ئه‌و قه‌یرانه له‌ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ڕابردوودا پێشینه‌ی نه‌بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی كۆماری ئیسلامی، كۆگای ئاوی به‌ندئاوه‌كانی تاران به ٢٦٧ ملیۆن لیتری سێ جا گه‌یشتووه كه به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ دابین كردنی ئاوی ٨٩ ڕۆژی تاران. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی، ئه‌و قه‌یرانه له‌ماوی په‌نجا ساڵی ڕابردوودا بێ وێنه بووه و له ئێستادا كه‌می ئاوی تاران له ڕێگه‌ی ئاوی بیر و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوی سه‌رف كرا‌و بۆ كه‌شاوه‌رزیه‌وه دابین ده‌كرێت و له هێندیك سه‌د، ئاستی ئاو تا ڕاده‌یه‌ك كه‌می كردووه كه مرۆڤ ده‌توانێت له به‌سته‌ری به‌ندئاوه‌كه دا پیاسه بكات.