ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی وازیان له خوێندن هاوردووه له سه‌دا ٢٦ به‌رز بووه‌ته‌وه و هه‌موویان به‌هۆی كێشه‌ی ئابووریه‌وه له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێژه‌ی منداڵانی دووركه‌وتوو له خوێندن له ٧٧٧ هه‌زار و ٨٢٦ كه‌س له ساڵی ٩٤ بۆ ٩٥ی هه‌تاوی بۆ ٩١١ هه‌زار و ٢٧٢ كه‌س له ساڵی تهحسێڵی ٩٩ بۆ ١٤٠٠ به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌و واتایه‌ی كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا زیاتر له ١٣٣ هه‌زار و ٤١٠ هه‌زار منداڵ به‌هۆی قه‌یرانی ئابووریه‌وه له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.