ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، پێنج شارۆمه‌ندی پاكستانی به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی نێو ڕیزی وه‌رگرتنی ئارد گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری، گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و چوونه‌سه‌روه‌ی نرخی پێداویستیه‌كانی خۆراك له پاكستان زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته توانای دابینكردنی سه‌ره‌كی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه و ڕۆژی هه‌ینی له شاره‌كانی پیشاوه‌ر و لاهوور له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاردی ده‌وڵه‌تی به ده‌یان كه‌س به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی ڕیزی وه‌رگرتنی ئارد كه‌وتنه ژێر ده‌ست و پێی و بریندار بوون و پێنج كه‌سیش تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ست داوه.