به وته‌ی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ده‌وڵه‌تی پزیشكیان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، نرخی سووته‌مه‌نی، ئاو، به‌رق و گازی بردووه‌ته سه‌ره‌وه.
وه‌زیری ئابووری كۆماری ئیسلامی، شه‌وی یه‌كشه‌ممه له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا به ئاشكرا به‌رگری له بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ گرانكردنی به‌نزین كرد. ئه‌و له‌حاڵێكدایه كه مه‌سعوود پزیشكیان له كارزاره‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری دا به‌ڵێنی دابوو كه له به‌رانبه‌ر گه‌شتی ئێرشاد، فیلتر شكێن و گوشاره ده‌ره‌كییه‌كان ڕاوه‌ستێت و پڕۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی میللی به‌ڕێوه ببات و كێشه‌ی “اف،ای،تی،اف” چاره‌سه‌ر بكات. چوار مانگ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی پزیشكیان تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام نه‌ك به‌ڵێنه‌كانی هه‌نگاویان بۆ هه‌ڵ نه‌گیراوه، به‌ڵكوو به ڕاگه‌یاندنی یاسای عیفاف و حیجاب له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، ئومێدێك به پزیشكیان نه‌ماوه و ناوبراو سیاسه‌تی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و توندڕه‌وه‌كان بۆ سه‌ركوتی زۆرتری كۆمه‌ڵگا په‌یڕه‌و ده‌كات.