وه‌زاره‌تی دادی ڕووسیه ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژ به شه‌ڕی ئۆكراین له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كار و چالاكی ڕێكخراوی لێبوردوویی نێوده‌وڵه‌تی، ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ و ١٣ ڕێكخراوه‌ی دیكه‌ی له ڕووسیه قه‌ده‌غه كرد.
وه‌زاره‌تی دادی ڕووسیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوانه به هۆی “پێشێلكردنی یاساكانی ڕووسیه” قه‌ده‌غه كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ندامه‌تی ڕووسیه‌ی له ئه‌نجۆمه‌نی مافی مرۆڤی به هۆكاری “ئهنجامیتاوانی جه‌نگی” له ئۆكراین هه‌لپه‌ساردبوو.