به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له به‌یانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی مانگی جۆزەردانه‌وه تا كاتێكی نادیار، هاتووچۆیان لە سنووری پاوە قەدەغە کردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، کۆڵبەران تاكاتێكی نادیار مافی هاتووچۆیان لە سنووری پاوە نییە. به پێی ڕاگه‌یاندنی فره‌مانده‌یی هێزه سنوورییه‌كانی پاوه: “بەرپرسایەتیی کوژرانی ئەو کەسانەی كه لە خاڵه سنوورییه‌كانی پاوەوه هاتووچۆ ده‌كه‌ن، لە ئەستۆی خۆیانە”. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری داخرانی ئه‌و سنووره له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام به وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری له‌و سنووره پێك بێنێت.