له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی ساختمانی ئوستانی كوردستان قه‌تعنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان به‌بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار بڵاو كرده‌وه و تێیدا كۆی گشتی داخوازییه‌كانیان به‌یان كرد.
له به‌شێكی ئه‌و قه‌تعنامه‌یه دا هاتووه، “له حاڵێكدا ڕۆژی جیهانی كرێكار جێژن ده‌گرین كه جیاوازی چینایه‌تی له سه‌رانسه‌ری دونیا گه‌یشتووته زۆرترین ئاستی خۆی. جیاوازی نێوان حه‌قده‌ست و هه‌زینه‌كانی ژیان ته‌نگی به كرێكاران هه‌ڵچنیوه، سه‌رمایه‌داران ته‌نیا بیر له داهاتی خۆیان ده‌كه‌ن و هیچ بایه‌خێك به باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كرێكاران ناده‌ن. كرێكارانی بیناسازی به چه‌ندین هۆكاری جیاجیا، لاوازترین به‌شی چینی كرێكارن و په‌یمانكاران و سه‌رمایه‌داران خراپترین دۆخیان بۆ ساز كردوون. نه‌بوونی ئیمه‌نی و بێهداشتی شوێنی كار، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست، هه‌ڵاوسان و نه‌بوونی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و چه‌ندین هۆكاری دیكه كرێكارانی ئه‌و به‌شه‌ی له‌رزۆك و خه‌سار هه‌ڵگر كردووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئێمه خوازیاری جێبه‌جێكرانی ته‌واوی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانمانین كه له لیستی ئه‌و بڕیارنامه‌یه دا هاتووه.