ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌یه‌كی دیكه هێرشه‌كانی ڕووسیه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكراین به توندی مه‌حكووم كرد وخوازیاری ئاگربه‌ستی فه‌وری و گه‌یشتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌سانی مه‌ده‌نی بوو.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان له‌و بڕیارنامه‌یه داخوازی له ڕووسیه كرد دستبه‌جێ هێرشه‌كانی ڕابگرێت و ئیجازه بدات هاوكارییه مرۆییه‌كان بگاته ده‌ستی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئۆكراین. ١٤٠ وڵاتی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی ئه‌رێنیان به‌و بڕیارنامه‌یه دا و ٣٨ وڵات له‌وانه ئێران ده‌نگی بێلایه‌نیان به‌و بڕیارنامه‌یه دا. هه‌روها وڵاتانی وه‌كوو “ڕووسیا“، “سووریه“، ئێریتره” و “كووریای باكوور” ده‌نگی نه‌یان به‌و قه‌تعنامه‌یه دا.