ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، نوێنه‌رێكی پاڕله‌مانی ئاڵمان به‌ناوی “هاكان دمیر” كه سه‌ر به حیزبی چه‌په‌كانی ئاڵمانه، كه‌فاله‌تی سیاسی “فه‌رزاد و فه‌رهاد تاهازاده” كه له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراون، له‌ئه‌ستۆ گرت.
پاش سه‌پاندنی ئێعدام به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و له‌سێداره‌دانی دوو كه‌سیان، ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای جیهانی چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانی دیكه هۆشداریان دایه كۆماری ئیسلامی و له ڕۆژانی ڕابروودا پاڕله‌مانتارانی ئاڵمان كه‌فاله‌تی سیاسی چه‌ند به‌ندكراویان له‌ئه‌ستۆ گرتووه و ڕۆژی ڕابردووش “هاكان دمیر” كه‌فاله‌تی سیاسی “فه‌رزاد و فه‌رهاد تاهازاده”ی له ئه‌ستۆ گرت.