کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

فەرمانی چڕکردنەوەی چاودێری حیجابی ئیجباری لە یه‌كه‌ سێنفییه‌كان

 

جێگری چاودێری شوێنە گشتییەکانی شاری تاران بە ناردنی نووسراوێکی فەرمی بۆ ژووری سەندیکاکانی ئەم پارێزگایە، داوای چڕکردنەوەی چاودێری و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو سەندیکا و یەکە بازرگانییانەی کرد کە پابەندی حیجابی ئیجباری نابن.

بە پێی ئەم نامەیە کە کۆپییەکی ڕۆژی هه‌ینی بڵاو کرایەوە، ئەم فەرمانە بە پشتبەستن بە بڕیارنامەی ئەم دواییەی “ناوەندی حیجاب” و بە ئامانجی ڕێگریکردن لەوەی پێی دەوترێت بڵاوبوونه‌وه‌ و پەرەپێدانی کولتوری حیجاب لەبەرنەکردن” ئاگاداری ژووری سەندیکاکانی تاران کراوە و لە درێژەی ئەم نامەیەدا، پشکنینی سەندیکاکانی “جلوبەرگ”، “قاوەخانەکان”، “كافه‌كان”، “چێشتخانەکان” و پیشەكانی دیکە لە ئەگەری بینینی کەسانی بێ حیجاب ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاساییی ده‌بنه‌وه‌. فەرمانی چڕکردنەوەی چاودێری لەسەر شێوازی جلوبەرگی ژنان و کچان لە شوێنە گشتی و پیشەییەکان لەو دۆخەدایە کە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران لە چەند مانگی ڕابردوودا مافی ئازادی جل و بەرگ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی ئێران

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی “سمكۆ مه‌ولوودی” و دایكی “ڕامین فاتحی” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی”

-

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی خه‌ڵكی مریوان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی ئاواره‌ی شاری جندرێس له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئوستانی خووزستان

-