٢١ی فێوریه، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكه. به‌م بۆنه‌وه ڕۆژی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی له ڕێگه‌ی هه‌ڵگرتنی نووسراوه، له بواری دیفاع له مافی فێر كردنی زمانی دایك له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ریی شاری سنه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ها له ئاست ده‌ركردنی حوكمی ٥ ساڵ زیندان بۆ زارا محه‌ممه‌دی، موعه‌لیمی خه‌باتكار، به‌خاتری دیفاع له‌م مافه ڕه‌وایه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
پێشینه‌ی دیاری كردنی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ی كه ٦٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له زانكۆیه‌ك له وڵاتی به‌نگلادێشی ئه‌مڕۆ و پاكستانی ڕۆژئاوای ئه‌وكات ڕوویدا. ڕۆژی ٢١ی فێوریه‌ی ساڵی ١٩٥٢ی زایینی، ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی بهنگاڵی زمان، له ناڕه‌زایه‌تی به داسه‌پاندنی زمانی “ئۆردوو” وه‌ك زمانی ڕه‌سمی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی پاكستانه‌وه و به ئامانجی به ڕه‌سمی ناسینی زمانی دایكیی خۆیان واته زمانی بهنگاڵی، له ده‌ورووبه‌ری زانكۆی “داكا” ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان. ئه‌و خۆپیشاندانهله لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی پاكستانه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله. به‌هۆی ئه‌م جه‌نایه‌ته ژماره‌كی زۆر له خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون. درێژه‌ی خه‌باتی خه‌ڵكی بهنگاڵی زمان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له ساڵی ١٩٧١دا، به‌نگڵادێش له پاكستان جیا بێته‌وه و ببێته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ. ڕۆژی ١٧ی نوامبری ١٩٩٩، یوونسكۆ، ڕێكخراوی فێركاری، زانستی و كلتووریی سه‌ربه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر پێویستیی فێربوون به زمانی دایك وه‌ك مافێكی مه‌ده‌نی و جیهانی پێداگری كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكخراوه، پێشنیاری ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تی به‌نگلادێشی بۆ ڕاگه‌یاندنی ٢١ی فێوریه وه‌ك “ڕۆژی زمانی دایك” وه‌رگرت. ١٨٨ وڵاتی ئه‌ندامی یوونسكۆ له‌وانه كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌نگی ئهڕێنییان به‌و پێشنیاره دا. به‌دوای ئه‌وه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار، ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك له فێوریه‌ی ساڵی ٢٠٠٠دا، به به‌شداریی نوێنه‌ری وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان، زمان ناسان و كارناسانی فێركردن و بارهێنان، له لایه‌ن ڕێكخراوی یوونسكۆوه به‌ڕێوه‌چوو. له‌و ڕێكه‌وته‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا، له زۆرێك له وڵاتانی جیهان به‌و بۆنه‌یه‌وه، ڕێوڕه‌سم ده‌گیرێت.
ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی خۆی یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ئه‌و بڕیاره‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی واژۆ كردووه و ته‌نانه‌ت له قانوونی ئه‌ساسی ڕژیمیشدا فێركردن و خوێندن به زمانی دایك به‌ڕه‌سمی ناسراوه، به‌ڵام به‌كرده‌وه، ملیۆنان منداڵ كه زمانی دایكیان فارسی نییه، له‌و مافه سه‌ره‌تاییه له مه‌دره‌سه‌كان بێبه‌رین. هه‌ڵبه‌ت هۆكاری ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ڕژیم ڕوون و ئاشكرایه. كۆماری ئیسلامی هاوشێوه‌ی پێشینیانی خۆی، خوێندن به زمانی دایك به ته‌وه‌رێكی مه‌ترسیدار بۆ “یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران” ده‌زانێت و فهرههنگستانیه شۆوێنیستهكانیش ئه‌و ته‌وه‌ره به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدی بۆ سه‌ر زمانی فارسی و پیلانگێڕی بۆ كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی ئه‌و زمانه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوشێوه‌ی ڕژیمی شا به گرتنه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته، به‌شوێن یه‌كسان كردنی كلتوور و زمانه‌وه‌یه تا به پێناسه‌ی ساخته‌ی “نه‌ته‌وه‌ی ئێران” بگات. ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاكانی زاڵ بوونی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا له ئۆرووپا و له وڵاتانی ژێر ده‌ستی ئه‌وان، ڕێگایه‌ك بوو بۆ یه‌كسان كردن و گونجاندنی كۆمه‌ڵگاكان له چوارچێوه‌ی جۆگرافیایهكی دیاریكراو و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت ـــ نه‌ته‌وه‌كان و خوڵقاندنی بازاری كار و كاڵای ناوخۆیی، له سه‌رده‌می جیهانی بوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دا و له سه‌رده‌می دووهه‌مین ئینقلابی سه‌نعه‌تیدا، به حه‌ره‌كه‌تێكی كۆنه‌په‌رستانه له خزمه‌ت پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی مافیا ڕهنگاوڕهنگهكاندا دێته ئه‌ژمار.
ئه‌گه‌رچی بێبه‌ری كردنی منداڵان له خوێندنیان به زمانی زكماكی، كرده‌ویه‌كی سهركوتگهرانه و نادیمۆكراتیكه، به‌ڵام له بوار زانستیشه‌وه، ته‌وه‌رێكی ده‌روون ناسانه و كارناسانهیه له چوارچێوه‌ی فێركردن و بارهێناندا. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاماری له ئێران نیشانی داوه كه زۆربه‌ی ئه‌و ٥ ملیۆن خوێندكاره‌ی كه له ماوه‌ی ٨ ساڵی ڕابردوودا له تاقیكردنه‌وه‌ی مهدرهسهكاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، منداڵانێك بوون كه زمانی فارسی زمانی دایكییان نه‌بووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاماره ساده‌یه‌ش پێویستیی خوێندن به زمانی دایكیمان پێ نیشان ده‌دا. زمانی دایك، زمانێكه كه منداڵ له دایك و باوك و باقی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌وه فێری ده‌بێت. لێكۆڵینه‌وه‌كانی بواری بیۆلۆژی و ده‌روون ناسی دریانخستووه كه منداڵ ته‌نانه‌ت پێش له‌دایك بوونیشی له‌گه‌ڵ زمانی دایكی ئاشنا ده‌بێت. به بیستی ده‌نگی دایكی هه‌ست به ئارام بوون ده‌كات. به‌ره‌به‌ره هه‌ست و كوڵی ده‌روونی به یارمه‌تی زمانی دایك شكڵ ده‌گرێت. به زمانی دایك له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ورووبه‌ری ئاشنا ده‌بێت و له‌گه‌ڵی په‌یوه‌ندی ده‌گرێت. هه‌ستیارترین قۆناخی ژیانی منداڵ كه بناغه‌ی ژیانی داهاتوویه‌تی، ته‌مه‌نی نێوان ٥ تا ٧ ساڵه كه به یارمه‌تی زمانی دایك تێپه‌ڕی ده‌كات. بنه‌ماكانی كه‌سایه‌تی منداڵ له‌و ده‌وره‌یه‌دا شكڵ ده‌گرێت.
منداڵ هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕۆیشتنی بۆ باغچه‌ی ساوایان و مه‌دره‌سه، خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه تازه‌یه به بێگانه ده‌زانێت و لهبهرئهوهیكه دایك و باوك و ئاشناكانی له‌گه‌ڵ نییه، به شێوه‌ی سرووشتی هه‌ست به ترس و نیگه‌رانی ده‌كات. قسه‌كردنی موعه‌لیم به زمانێكی دیكه ئه‌و ترس و بێگانهبوونهی منداڵ دوو هێنده ده‌كات و بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندیی نێوان منداڵ و موعه‌لیم، له‌سه‌ر بێگانه بوون داده‌ندرێ. به‌ڵام ئه‌و ترسه له ڕێگه‌ی زمانێكی هاوبه‌شه‌وه كه به گوێی منداڵ ئاشنایه، ده‌توانێ بڕه‌وێ. ئه‌وكات منداڵ له جیات ترسان له موعه‌لیم ڕێزی لێده‌گرێت و پهیوهندێك له نێوان بنه‌ماڵه و مه‌دره‌سه‌دا پێكدێت. منداڵ به ئاسووده‌یی زۆرتره‌وه فێر ده‌بێت و متمانه به‌خۆیی تێیدا به‌هێزتر ده‌بێت. لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان نیشانیان داوه كهفێركردن و بارهێنان لانیكه‌م تا ته‌مه‌نی ١٠ ساڵ ده‌بێ به زمانی دایك بێت. ته‌نیا به‌وجۆره‌یه كه منداڵ توانا ده‌روونیه‌كانی ده‌پشكوێ و ده‌توانێ به ته‌واوی كه‌ڵكیان لێوه‌ربگرێ. توانای به‌كارهێنانی زمانی دایك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه منداڵ له فێربوونی زمانه‌كانی دیكه‌دا تواناتر بێت. هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه پۆتانسیه‌لی فێربوونی زمانی دووهه‌م و سێهه‌م و ده‌ستڕاگه‌یشتن به كلتوور و ئهندێشهكانیش ده‌خوڵقێت. له قۆناخه‌كانی دواتردا، خوێندن به زمانی دایك، توانای تازه‌لاوان و لاوان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی كلتوور و زانستی كۆمه‌ڵگای مرۆڤ ده‌باته سه‌رتر. به‌مجۆره جیهانی ده‌ورووبه‌ری منداڵان و لاوان به‌رینتر ده‌بێته‌وه. هه‌مووی ئه‌و وه‌سفانه به‌وه‌مان ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و ڕژیمه كۆنهپهرستهی كه وه‌ها مافێكی سه‌ره‌تایی له منداڵان زه‌وت كردووه، له ڕاستیدا، چ جه‌نایه‌تێك ده‌رحه‌ق تازه‌پێگه‌یشتووان و هێزی خوڵقێنه‌ری دواڕۆژی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ئه‌نجام ده‌دات.