وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیه ڕایگه‌یاند: ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٢ فڕۆكه‌ی بۆمب هاوێژ كه ده‌توانێت هه‌ڵگری بۆمه‌بی ئه‌تۆمیش بێت به‌سه‌ر ئاسمانی وڵاتی بلاڕووسدا گه‌شتی ئاسمانیان لێداوه.
له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ئاڵۆزیه‌كانی سنووری ڕووسیه و وڵاتی ئۆكراین، ئه‌مه بۆ جاری دووهه‌مه كه مۆسكۆ وه‌ها ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌ڕێوه ببات. ڕووسیه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هێزه‌سه‌ربازیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له سیبری هه‌تا ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا جێگیر كردووه و به‌ته‌مایه له ڕۆژانی داهاتوودا مانۆڕێكی هاوبه‌شی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ بلاڕووس به‌ڕێوه ببات. ئه‌مه‌ش به‌هۆی هاوسنووری هه‌ر دوو وڵاتی به‌شدار بوو له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌دا له‌گه‌ڵ ئۆكراین نیگه‌رانیه‌كی زۆری بۆ دانیشتووانی ئه‌و وڵاته درووست كردووه.