کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

فه‌له‌ستین، ٧٢ ساڵ كاره‌سات

سی و پێنجومین كابینهی نوێی ئیسرائیل لهكاتی دامهزرانی ئهم وڵاته‌‌‌ لهساڵی ١٩٤٨، ڕۆژی یهكشهممهلهلایهننهتانیاهوو، كهلهساڵی ٢٠٠٩ی زایینیهوهلهسهر كورسیی سهرۆك وهزیرانه،لهپارلهمانی ئیسرائیلدا ناسێندران. یهكێك لهیهكهمین ههوڵهكانی كابینهی نوێ پهیوهست كردنی ناوچهبهرینهكانی دهرهی ئۆردۆنهكهلهكاتی سهركهوتنی دهوڵهتی ئیسرائیل لهشهڕی ٦ ڕۆژهی ساڵی ١٩٦٧وهلهژێر چنگی ئهم دهوڵهتهڕهگهزپهرستهدایه‌. دهوڵهتی نوێ بهنیازهلهباروودۆخێكدا كهترامپ، بهنوێنهرایهتیی دهوڵهتی ئیمپریالیستی ئهمریكا، گڵۆپی سهوزی بۆ ههڵكردوون و بهر لهوهیكهههڵبژاردنی مانگی ئۆكتۆبری سهرۆك كۆماریی ئهمریكا بهڕێوهچێت، تهوهرێك بهناوی پهیوهست كردنی ئهم ناوچانهنهمێنێت. لهبهر ئهوهیكهوێدهچێ ئهگهر ترامپ لهههڵبژاردنی داهاتوودا سهرنهكهوێ، باروودۆخێكی بهمجۆرهلهباریان بۆ نهخوڵقێتهوه‌. ١٥ مانگ پاش ئیستعفای لهناكاوی دهوڵهتی ئیسرائیل و بهڕێوهچوونی سێ دهورهههڵبژاردنی پێش وهخت، سهرهنجام دهوڵهتی نوێی ئیسرائیل ڕۆژی یهكشهممهلهپهرلهماندا ناسێندرا و ڕێوڕهسمی سوێند خواردنی وهزیران ئهنجام درا. چوار ڕۆژ پێشتری، پۆمپێئۆ، وهزیری دهرهوهی ئهمریكا لهگهڵ ڕێبهری ههر دوو حیزبههاوپهیمانهكهی ئۆرشهلیم دیداری كرد و دوعای بهخێری ئیمپریالیسمی ئهمریكای پێشكهش كردن.  ئهو لهوتووێژێكی هاوبهشدا لهگهڵ نهتانیاهوو، بۆ جارێكی دیكهلهسهر مافی ئیسرائیل بۆ پهیوهست كردنی ناوچهداگیر كراوهكانی لێواری ڕۆژئاوای چهمی ئۆردۆن پێداگری كرد و ڕایگهیاند كهدهوڵهتی ئهمریكا سهبارهت بهكات و چۆنیهتیی ئهم پهیوهست كردنه، پشتیوانی لهدهوڵهتی ئیسرائیل دهكات. ههڵبهت ئهوهش زۆر سهیر نهبوو. مهگهر بێجگهلهئهوهیهكهیهكساڵ لهمهوبهر ئهمریكا گڵۆپی سهوزی بۆ پهیوهست كردنی بهرزاییهكانی جهولانی سووریهو یان بهڕهسمی ناسینی ئوورشهلیم وهك پێتهختی دهوڵهتی ئیسرائیل، ههڵكرد و تهنانهت باڵوێزخانهكهشی بۆ ئۆرشهلیم گواستهوه‌. هێستا چهند مانگ لههاتنی ترامپ بۆ كۆشكی سپی تێپهڕ نهببوو كهڕایگهیاند كهبیر لهبنبڕ كردنی كێشهیهكی مێژوویی دهكاتهوه‌. كێشهیهك كهبهوتهی خۆی پێشینیانی نهیانتوانیوهڕێگاچارهیهكی بۆ بدۆزنهوه‌. ترامپ ساڵ و نیوێك دواتر، بهبێشهرمیهكی بێ وێنهتر لهپێشینیانی خۆی،موعامهلهی قهڕنهكهی خۆی دهرخست و ئهوهیكهدهوڵهتی داگیركهری ئیسرائیل پێویستی پێی بوو وهك دیاری به نهتانیاهووی دا.

نهتانیاهوو لهكاتی ناساندنی دهوڵهتی نوێدا، ڕایگهیاند كهدهوڵهتی داهاتوو، بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ حزووری نیزامیی ڕژیمی ئێران لهسووریهلێبڕاوانهپهیگیر دهكات و بهردهوام ههوڵ دهدات كهبهربهئهتۆمی بوونی ڕژیمی ئێران و بهرنامهمووشهكیهكانی بگرێت. ههروهها وتیشی كهئهو ئامانجانهبهردهوام یهكێك لهپایهگرینگهكانی سیاسهتی دیفاعیی و ئهمنییهتیی ئیسرائیل بوون و ههروا بهجیدیش پهیگیریان دهبن. ڕێبهری حیزبی ئۆپۆزیسیۆن لهپارلهمان، لهوتهكانی خۆیدا بهزمانێكی توند، نهتانیاهوو و گانتس، ڕێبهری حیزبیشین و سپیی به‌ “ڕهقیبانی سهرسهختی پێشوو و دۆستی مهسڵهحهتیی ئهمڕۆییپێناسهكرد و ڕاشیگهیاند كهوهها دهوڵهتێك دهوام ناهێنێت و ناتوانێ كێشهی واقعیی وڵاتی ئیسرائیل چارهسهر كات. ئهوهیكهدهوڵهتی ئێستای ئیسرائیل بهسهرۆكایهتیی نهتانیاهوو كهخۆی بهتاوانی گهندهڵی ماڵی لهچهند مانگی  داهاتوو دا موحاكمهدهكرێت، چهندهدهتوانێ دهوام بێنێت لهبهرامبهر سهرهكیترین كێشهی ئهم ناوچهیه‌‌، گرینگیهكی ئهوتۆی نییه‌. ئهو ئۆپۆزیسیۆنهی كهئێستا دژبهنهتانیاهوو هاتووهتهمهیدان، بهشێك ههر لهو ههیئهتهدهسهڵادارهیهكهلهگهڵ سهرهكیترین سیاسهتی داگیركارانهو سهركوتگهرانهی دهوڵهتی ئیسرائیل دژبهنهتهوهی فهلهستین، هاوجهههته‌. لهڕاستیدا، ڕهقیبهسهرسهختهكانی ڕابردوو، بوونهتههاوپهیمانانی دهوڵهتی نوێ. تهوهری سهرهكی ئهوهیهكهچۆن دهكرێ مۆری كۆتایی لهسهر سیاسهتی ڕهگهزپهرستانهو داگیركارانهی ئهم دهوڵهتهبدرێت. ئهو دهوڵهتانهی كهشهو و ڕۆژ باس لهبهناو بایهخهئۆرووپاییهكانی خۆیان دهكهن، چۆن دهتوانن دهوڵهتێك كهلهسهر بنهمای ئاوارهكردنی نهتهوهیهك شكڵی گرتووه، بهدهر لهوهیكه چ ناوێك لهسهر خۆی دادهنێت،  تهنیا دهوڵهتی دیمۆكراتیكی ناوچهكهپێناسهبكهن. ههر ئهو بهناو دهوڵهتهدیمۆكراتیكانهی ئۆرووپا، ڕۆژی ههینی ١٥ی مانگی مهی كۆبوونهوهیهكیان بهڕێوهبرد تا سهبارهت بهگهڵاڵهی دهوڵهتی ئیسرائیل بۆ پهیوهست كردنی ناوچهتازهكان، تهگبیرێك بكهن. ئهوهیكهلهناو كۆنفرانسی ویدیۆیی وهزارهتی دهرهوهی یهكیهتیی ئۆرووپا هاتهدهر هیچ شتێك نهبوو بێجگهلهدهركهوتنی زیاتری پڕژوبڵاویی ناو یهكیهتیی ئۆرووپا. ئهوانهی كه لهئێستادا پتر لهسێ ساڵهڕووسیهیان بههۆی پهیوهست كردنی دوورگهی كهریمهگهمارۆی ئابووری داوه، مهعلووم نییهبۆچی ههركات نۆرهی مهحكووم كردنی ئیسرائیل دێت، وهلاڵهپهتهدهكهون. گهمارۆی ئابووری پێشكهشی خۆیان، ئهوان نیشانیان دا كهتهنانهت توانای دهربڕینی ناڕهزایهتیهكی ویشك و بهتاڵیشیان نییه‌.

ههینی ڕابردوو بۆ خهڵكی فهلهستین ڕۆژێكی ئاسایی نهبوو. ههموو ساڵێ، ڕۆژی ١٥ی مانگی مهی خهڵكی فهلهستین ساڵوهگهڕینهكبهت، واتهدهورانی دهركردنی جهماوهری خهڵك و بێ دهسهڵات كردنیان له٧٢ ساڵ لهمهوبهر وهبیردێتهوه، واتهكاتێك كهوڵاتی نوێی ئیسرائیل لهسهر وێرانهكانی وڵاتهكهیان دامهزرا. بهدوای ئهم كردهوهیهدا، زۆربهی خهڵكی فهلهستین بوون بهو ئاوارانهی كهلهسهر خواستی دهوڵهتی ئیسرائیل، مافی گهڕانهوهیان بۆ وڵاتهكهی خۆیان نییه‌. ڕێبهران و بیروڕای گشتیی ڕۆژئاوا لهساڵی ١٩٤٨دا خهیانهتیان بهخهڵكی فهلهستین كرد. ٧٢ ساڵ دواتری دیسان مهعلووم بوو كهئهوانهی وا بهئاوارهكردنی میللهتێك بههای جهنایهتی چهندین سهدهی خۆیان دژبهیههوودیهكان دا، هێستاش دههۆڵی ڕابردووی خۆیان دهكوتن.

نهتهوهی فهلهستین مافی خۆیهتی كه١٥ی مهی ١٩٤٨ بهڕۆژیكارهساتیان بهزمانی عهرهبی بهڕۆژینكبهپێناسهبكات. لهجهرهیانی ههمان ساڵدا پتر له٧٠٠ ههزار فهلهستینی بههۆی هێرشی داگیركارانهی دهوڵهتی تازهبهدهسهڵات گهیشتوو لهماڵ و حاڵی خۆیان دهركران و سهدان و شار و گوند چۆڵ و وێران كران. هێستاش پاش تێپهڕینی ٧٢ ساڵ، پتر لهچوار ملیۆن فهلهستینی واتهلانیكهم سێ نهسڵ لهئۆردۆن، لۆبنان و بهجۆرێ لهلێواری ڕۆژئاوا لهئۆردووگاكاندا و یان لهزیندانی گهورهی غهزهدا، مێژووی دڵتهزێنهكهیان قورسایی لهسهر بیر و ههستیان دهكات‌. باس لهم مێژوویهلهڕاستیدا، ههم ههڵدانهوهی جهنایاتێكهكهدهرحهق نهتهوهیهك ئهنجام دراوهو ههم مێژووی موقاومهتی شكۆداری ئهم نهتهوهیه‌. ههم مێژووی ئهوانهیهكهلهچوار سووچی جیهانهوهبهرهو ناوچهداگیركراوهكان ڕۆیشتن تا دژبهڕژیمی داگیركهر خهبات بكهن و ههم مێژووی دهوڵهتهكۆنهپهرستهعهرهبیهكانهكهزۆر بهئاسانی بهرژهوهندیهكانی نهتهوهیهكیان قوربانی كرد و ههم مێژووی تراژێدیی نهتهوهیهكهكهپاش ٧٢ ساڵ داكۆكیكارانێكی بێرهحم و دواكهوتوو و كۆنهپهرستی وهك حهماس و حیزبوڵڵا و كۆماری ئیسلامیی ههیه‌. بێگومان، سهرهڕای ههمووی ئهوانه، موقاومهتی عادڵانهی نهتهوهیهك، بهئاسانی تێكناشكێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-