“ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركیه ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فه‌رمانی دا سه‌فیرانی ده وڵات له‌وانه،ئا‌مریكا و فه‌ڕانسه كه خوازیاری ئازادی چالاكێكی سیاسی ئه‌و وڵاته به ناوی “عۆسمان كاوالا” بوون، له توركیه ده‌ربكرێن.
سه‌فیره‌كانی ده وڵات له‌وانه، ئا‌مریكا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان دووشه‌ممه شه‌وی ڕابردوو له به‌یاننامه‌یه‌ك دا خوازیاری ئازادی “عۆسمان كاوالا” چالاكی سیاسی دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیه بوون. “عۆسمان كاوالا” تاجرێكی دژبه‌ری ده‌وڵه‌ته كه ماوه‌ی چوار ساڵه به بێ حۆكمی قه‌زایی زیندان كراوه.