ڕۆژنامه‌ی كۆماری ئیسلامی، سه‌روتاری ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری، ته‌رخان كرده‌ووه به بابه‌تێك له‌ژێرناوی “فه‌رمانڕه‌وایه‌كی به‌هێز بوونی نییه كه نیزام له‌سه‌ر پێ ڕاگرێت“. له‌و وتاره‌دا كه به قه‌ڵه‌می یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی چاپه‌مه‌نیی ڕژیمی ئیسلامی نووسراوه، هاتووه: “له ئێران دوو ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه، ده‌وڵه‌تێكی فۆرماڵ و ده‌وڵه‌تێكی پێكهاتوو له مافیا جۆراوجۆره‌كان كه وڵات له كۆنتڕۆڵیان دایه. گران بوونی به‌رهه‌مه پێویسته‌كانی ناوخۆ له‌وانه گۆشت و میوه، به گه‌مارۆ و گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌ره‌كی په‌یوه‌ندیی نییه و ڕاسته‌وخۆ ده‌ستكردی كۆنسێرسیۆمی مافیای ناوخۆیه. ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وایه‌كی به‌هێزی نییه كه به‌ره‌نگاری “مافیا“كان بێته‌وه و پێداویستییه سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌ڵك، له‌وانه ده‌رمان و خوارده‌مه‌نی، له سه‌رده‌می قه‌یراندا دابین بكات. یاسامان هه‌یه به‌ڵام له یاسا په‌یڕه‌وی ناكرێ. ده‌وڵه‌تمان هه‌یه به‌ڵام ناتوانێ ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌ئه‌نجام بگه‌یێنێ. سه‌رچاوه‌ی سرووشتی و سه‌روه‌تی جۆراوجۆرمان له ژێر عه‌رز و له‌سه‌ر عه‌رز هه‌یه، به‌ڵام به‌درووستی كه‌ڵكیان لێ وه‌رناگرین. خه‌ڵكێكی باشمان هه‌یه، به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وایه‌كی به‌هێزمان نییه كه ڕێگای ڕاست و درووستیان بۆ خۆش كات، تا به‌لاڕێدا نه‌ڕۆن“. نووسه‌ری وتاره‌كه بۆ جارێكی دیكه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه: “ئێستا بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئینقلابی ئیسلامی و له‌سه‌ر پێ ڕاگرتنی نیزامی سه‌رچاوه‌گرتوو لێی، پێویستمان به فه‌رمانڕه‌وایه‌كی به‌هێزه كه به‌داخه‌وه، نیمانه”.
“مه‌سیح مۆهاجێری“، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رپرسی ڕۆژنامه‌ی كۆماری ئیسلامی و نووسه‌ری ئه‌م سه‌روتاره، له شه‌یداكانی ڕژیمی ئیسلامی و له زومره‌ی ئاخونده موحافزهكارهكانه كه له ده‌وڵه‌تی ڕووحانی پشتیوانی ده‌كات و به‌مجۆره ناهۆمێدانه، زمانی سكاڵای ده‌گه‌ڕێ. لێكدانه‌وه‌ی سه‌روتارنووسی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، له ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕژیمی ئیسلامی، كه به‌مجۆره خه‌فه‌تی نه‌بوونی توانای پاراستنیان ده‌خوات، هه‌رچیه‌ك بێت، له باشترین حاڵه‌تدا، له خۆفریودانێك زیاتر نییه. كۆماری ئیسلامی له سه‌رده‌مێك دا كه خومه‌ینی له‌سه‌ر كار بوو، كه بێ گومان له ڕوانگه‌ی نووسه‌ری سهروتارهكهوه، نموونه‌ی “فه‌رمانڕه‌وایه‌كی به‌هێز“ه، بێجگه‌له شه‌ڕ و وێرانی و سه‌ركوت، هیچ شتێكی دیكه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئێران به‌دیاری نه‌هێنا. ڕژیم له جه‌رگه‌ی ئاگر و خوێنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق و به‌زه‌به‌ری سه‌ركوتی جهنایهتكارانهی ناوخۆ، سه‌قامگیر بوو.
ڕژیمێك كه ده‌یویست قیبله‌گای مسوڵمانانی جیهان بێت، به‌ر له هه‌موو جێیه‌ك، له وڵاته مسوڵمان نشینه‌كان، وه‌ك مۆدێلێكی شكست خواردووی سیاسی، ئابووری، ئه‌خلاقی، ئیدێئۆلۆژیك، كه‌وته به‌ر نه‌فره‌ت و بێزاری. ئه‌مڕۆ ئه‌وه خه‌ڵكی شیعه‌نشینی عێراقن كه وێنه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌یی ده‌خه‌نه خوارێ و كۆنسوولخانه و ناوه‌نده ئایینیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئاگر تێبه‌رده‌ده‌ن. كارگێڕانی ئه‌م ڕژیمه كه ئیدیعایان ده‌كرد سه‌رمه‌شقی پاكی و ئه‌خلاقن، بوون به ڕێكۆردداری گه‌نده‌ڵترینه‌كان، له‌ئاستی جیهاندا. ئابوورییه‌كه‌یان، كه له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی دا، قه‌رار بوو مۆدێلێكی جیهانی بێت بۆ ئابووریی ئیسلامی، هه‌رگیز نه‌یتوانی له قه‌یران ڕزگاری بێت و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی له چوارچێوه‌ی ڕێنوێنییه‌كانی نێئۆلیبڕالیی بانكی جیهانیدا، ڕێگایه‌ك بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له قه‌یران بدۆزێتێتوه و ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك داڕماوتره. داڕمان نه به‌هۆی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان، به‌ڵكوو به‌هۆی ناكارمهبوونی زاتی و گه‌نده‌ڵیی ناوخۆیی. له ده‌وره‌ی ٨ ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا، داهاتی فرۆشی نه‌وته‌كه‌یان ٥٠٠ ملیارد دۆلار بوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م داهاته كهڵانه، نه ده‌رفه‌تی پیشه‌ییان خوڵقاند، نه تهوهرۆمیان كۆنتڕۆڵ كرد و نه خزمه‌تگوزاریی گشتییان په‌ره‌پێدا و بێجگه‌له هه‌ژاری و بێكاری و حه‌قده‌ستی نه‌دراوی كرێكاران و ته‌وه‌رۆم و گرانی و زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له فهلاكهتی ئابووری، هیچ شتێكی دیكه‌یان بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌دیاری نه‌هێنا. سندووقه‌كانی “قرض الحسنه“، كه سوودی بانكییان له‌گه‌ڵ پێوه‌ره دینییه‌كان به ناته‌با ده‌زانی، بوون به بۆنگای دزیی پیشه‌یی و ئه‌و نه‌خته پاشكه‌وته‌ی كه توێژه مامناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگا بوویان، تاڵانیان كرد و ووشه‌ی “ماڵبهتاڵانچووان“یان خسته ناو فه‌رهه‌نگی ووشه‌كانی ئه‌م كۆمهڵگایهوه. ئه‌رزشه مه‌زهه‌بیه‌كانی خۆیان، نه‌توانی وه‌ك مۆدێلی ئه‌خلاق و شێوازی ژیان، به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا بسه‌پێنن. هه‌موو پڕۆژه پڕههزینهكانی په‌ره‌پێدانی خورافات، ته‌نیا بوون ناندێنێك بۆ كۆمه‌ڵێك ئاخوندی كۆنه‌په‌رست. ئه‌و منداڵانه‌ی كه به “موسابقهی قورئان و چل حه‌دیس” بار هاتبوون، له تازه‌لاوی و لاوی‌دا به چاوی عه‌قڵ له مه‌زهه‌ب هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه. خامنه‌یی ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و پێناسه فریوكارانهیهی كه خومه‌ینی له ووشه‌ی “موسته‌زعه‌فان” بووی، پێداچوونه‌وه‌ی كرد و به‌ڕوونی نه‌فره‌تی خۆی له توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا، له‌و پێناسه تازه‌یه‌یدا، نیشان دا. له حه‌رام كردنی مووسیقا و وه‌رزش و شه‌تره‌نجه‌وه ده‌ستیان پێكرد، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره موقاومه‌تیان تێكشكا و پاشه‌كشه‌یان كرد. ویدێئۆ و ماهواره و ئینتێرنێت به حوكمی باروودۆخی بابه‌تیی جیهان و ئێران، ڕێگای خۆیان به‌ره‌و پێشڕه‌ویی زیاتر، كرده‌وه. حیجاب كه له ڕژیمی ئیسلامی‌دا نیشانه‌ی دیلیه‌تی و سووكایه‌تی به مرۆڤی ژن بوو، وه‌ك سه‌مبۆل و ئاڵای ئازادیی ژن، له‌سه‌ر لابردرا و له سه‌رشه‌قامه‌كان هه‌ڵكرا. دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه ته‌نیا سه‌مبۆلی پاشماوه‌ی ئیدێئۆلۆژیی حكوومه‌تی ئیسلامی بوو، له ئێستادا له‌ژێرناوی سازشی قاره‌مانانه‌دا، خه‌ریكه مفع ده‌بێته‌وه. دوایین قه‌یران كه بێتواناییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی بۆ هه‌مووان ئاشكرا كرد، ویرووسی كۆرۆنا بوو. درۆنانه‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری ناڕاست، بێ كه‌فایه‌تی، ئاشكرا بوونی لاوازیی ژێرخانه‌كانی ته‌ندرووستی و ده‌رمانی، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ناته‌با، كه تا به‌مڕۆش هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه، قه‌یرانی كۆرۆنا ی كردبه كاره‌ساتێكی قه‌ره‌بوونه‌كراوه بۆ كۆمه‌ڵگای ئێران.
له‌ڕاستیدا، ئه‌مڕۆ، له “پڕۆژه‌ی كۆماری ئیسلامی“، ته‌نیا شتێك كه ماوه‌ته‌وه، هێزی سه‌ركوتی ڕاسته‌وخۆیه. به‌ڵام ئه‌م هێزه‌ش له مه‌سیری له‌ناوچوونی دایه. ساڵی ڕابردوو، له ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، واته له جه‌ره‌یانی یه‌كێك له ئاخێزه مه‌زنه جه‌ماوه‌ریه‌كان، له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا، هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان كوشت، هه‌زاران كه‌سیان بریندار كرد، نزیك به ١٠ هه‌زار كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، نه‌یانتوانی كۆمه‌ڵگا چاوترسێن و بێده‌نگ بكه‌ن و دیتمان كه له دواڕۆژی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه موقاومه‌ت له ده‌یان شوێنه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا. بێگومان، هه‌مووی ئه‌وانه، پایه ماددیه‌كانی بێ هیوایی واقعیی سه‌روتار نووسی ڕۆژنامه‌ی كۆماری ئیسلامین كه له چاره‌ڕه‌شیی خۆیه‌وه ده‌ناڵێنێ.