سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوەی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکراین خه‌ریكه ئه‌نجامی ئه‌دات “سەرەتای داگیرکردنی ئۆکراینە”، ئاماژە بەوەش دەکات کە هێز و جبەخانەکانی وڵاتەکەی کە پێشتر لە ئەوروپا جێگیرکراون، بەرەو باڵتیک، ئەستۆنیا، لاتڤیا و لیتوانی به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیکردنی له هاوپەیمانەکانی وڵاتەکەی دەجوڵێنێت.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێشەممە ٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، گوتارێکی پێشکێش کرد و گوتی، “پلانم هەیە دەستبکەم بە سەپاندنی سزا، ئەوەش وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ درووست كردنی ئاڵۆزیه‌كانی ڕووسیه له وڵاتی ئۆكراین و سزاکانمان زۆر لەوانە قوورستر كه له ساڵی ٢٠١٤دا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌مان سه‌پاند. ئەگەر رووسیا داگیرکاریی زیاتر بکات، ئەوا ئێمەش ئامادەین سزای زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بسەپێنین. سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا رەخنەی لە ڤلادیمیر پووتین گرت و ڕایگه‌یاند، ئەوەی پووتین کردی پێشێلکاریی روونی یاسای نێودەوڵەتییە و “دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کاردانەوەی تووندی بەرامبەری هەبێت.