ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی كانادا به ملیۆن دۆلار دارایی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی فرۆشتووه و داهاته‌كه‌ی له ناو قوربانیانی هێرشی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك حه‌ماس و حیزبوڵڵای لوبنان دابه‌ش كردووه.
“گلوبال نیوز”ی كانادا ڕایگه‌یاندووه به پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له مانگی ڕابردوو له دیوانی باڵای پارێزگای “ئانتاریۆ” تۆمار كراوه، سه‌رچاوه داراییه‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی له كانادا فرۆشراوه و به‌شێك له‌م پاره‌یه دراوه به قوربانییانی هێرشی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی حه‌ماس و حیزبوڵڵای لوبنان. به پێی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه، داراییه‌كانی ئێران كه له لایه‌ن دادگای “ئانتاریۆ”وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، زیاتر له ٢٨ ملیۆن دۆلار به‌راورد كراوه.