لە ڕۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممە ١٣ و ١٤ی مانگی گەلاوێژ کۆمەڵێکی زۆر لە مۆعهلیمانی خانەنشینکراو، شاغڵ و کاتی لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، تەورێز، ئەهواز و کرماشان لە ناڕەزایەتیی بە سیاسەتەکانی دەوڵەت و بۆ بەدواداچوونی داخوازییەکانیان لەبەردەم ناوەندی ئاموزش و پەروەرش کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکەی تاران زیاتر لە هەزار کەس لە مۆعهلیمانی کاتی بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لەسەر داخوازی دامەزراندنیان پێداگرییان کردەوە و بە هەڵگرتنی چهندین پلاكارد کە لەسەریان نووسرا بوو:” مۆعولیمی کاتی، دامەزراندن،” و ” بوجەی دیاریکراو کەی دابین دەکرێت” و یان بە دانی دروشمی وەک” بەڕێچوون، مەنزەلەت مافی بێ ئهم لاو ئهولای ئێمەیە” و ” تا مافەکانمان وەرنەگرین، ناسرەوین، لێرە ناڕۆین” تا چەندین کاتژمێر درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکهیاندا.
لە تەورێز لە وڵام بە بانگەوازی شوڕای هاوئاهەنگی تەشەکولە سێنفیەکانی مۆعهلیمانی لەسەرکار و خانەنشین لە ناڕەزایەتیی بە سهرنج نهدان بە داخوازیەکانیان لە بەرانبەر ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش کۆبوونەوە. ئەوان بە هەڵگرتنی تراکت و پلاکاردا کە لەسەریان نووسرابوو:” ئێمە خوازیاری زیاد بوونی مافی مۆعهلیمانین”، ” جێگای مۆعهلیم زیندان نییە”، ” ئێمە خوازیاری ئاموزشی بەخۆڕایی و خاوەن کەیفیەتین” و بە جەخت کردنەوە لەسەر داخوازی بیمەی تەکمیلی عەزمی خۆیان بۆ پەیگیری داخوازیەکانیان نیشاندا.
لە ئیسفەهان مۆعهلیمانی شاغڵ و خانەنشینكراو لە ڕاگەیاندنێکدا وێڕای جهخت کردنەوە لەسەر هاوبەش بوونی داخوازییەکانیان لەگەڵ مۆعهلیمانی سەرتاسەری ئێران جارێکی تر داخوازییەکانیان سەبارەت بە ئازادی هەڵسوڕاوانی سێنفی فەرهەنگیان و داخرانی هەموو پەروەندەکان و هەڵوەشاندنەوەی وەسیقەی قورس، لابردنی کۆسپە یاساییەکان بۆ هەڵسورانی ڕەسمیی و ئازادی ڕێكخراوهکانی مۆعهلیمان، ڕاگرتنی سیاسەتی بە پوڵی کردنی قوتابخانەکان، ئیجرای بە تەواوەتی نیزامی پلەبەندی مۆعهلیمان، نۆژەن کردنەوەی ئەساسی حقوقی فەرهەنگیان و دانی هەموو حقوق و مەزیای دواخراویان بە ئیزافە کاری، موتاڵباتی مۆعهلیمانی خەریدی خزمەت، حەقوالتەدریسی، و هاوسەنگ کردنی حقوقی خانەنشینانی فەرهەنگی لەگەڵ شاغڵان و بەرز کرانەوەی تا ئاستی بانتر لە ئاستی هێڵی هەژاری ٧ ملیۆنی، ڕاگەیاند و لەسەر درێژەی خەبات تا دەستەبەر بوونی سەرجەم داخوازیەکانییان جەختیان کردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان و ئەو کاردانەوانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بونەتەوە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم لە ئیسفەهان بەریان بە پەیوەست بوونی کەسوکاری خوێندكاران بە ناڕەزایەتیی مۆعهلیمانهوه گرت.
لە کرماشان مۆعهلیمانی شاغڵ و خانەنشینكراو لە جەریانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خۆیاندا بە دانی چهندین درووشمی وەک” بەڕێچوون، مەنزەلەت، مافی سەلمێندراوی ئێمەیە”، ” مۆعەلیمی زیندانی دەبێ ئازاد بکرێت”، “جێگای ئێوە عالیە، سفرەی ئێمە خاڵیە”، ” ئەم گشتە ناداد پەروەریە هیچ میللەتێک نەیدیوە” لەسەر درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان تا گەیشتن بە داخوازیەکانیان جەختیان کردەوە. لە ئەهواز مۆعهلیمانی ناڕازی وێرای جەخت کردنەوە لەسەر داخوازییە ئابوورییەکانیان و ناڕەزایەتیی بە پشتگوێدانی داخوازیەکانیان لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتەوە بە هەڵگرتنی نووسراوی پارچەیی کە لەسەریان نووسرابوو” جێگای مامۆستا زیندان نییە” و هەڵگرتنی وێنەی مۆعهلیمانی زیندانی قین و نەفرەت و بیزاری خۆیان لە سەرکوتگەریەکانی ڕژیم لە بەرانبەر بزوتنەوەی مافخوازانەی مامۆستایاندا دەربڕی.
دوای مانگرتنی سەرتاسەری و بەردەوامی مامۆستایان لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٩٧ و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەرینی ئەوان لە ڕۆژی موعەلیمی ئەمساڵدا و چەندین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی تر، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی مۆعهلیمان لە تاران و چەند شاری دیکەی ئێران نیشاندەری ئەوەیە کە سەرەڕای کاریگەری نەرێنی توند بوونەوەی تەحریمە ئابوورییەکان و هەژاری و فەلاکەتی گشتی و توند بوونەوەی فەزای ئەمنییەتی لەسەر ژیان و ڕەوتی گەشە و پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی مۆعهلیمان، خەباتی ئەوان هەروا درێژەی هەیە و گوشاری هەژاری و سەرکوت نەیتوانی مۆعهلیمانی ئێران لە خەبات بۆ بەدواداچوونی داخوازییەکانیان پەشیمان بکاتەوە.
خەباتی مۆعهلیمان وێڕای ئەم گوشارانە و گرتن و زیندانی کردنی هەڵسوراوانی، هەم لەباری شکڵ و هەم لەباری دروشم و داخوازیەکانی، بەشێوەی عەینی لە بازنەی یاسا ئیسلامییەکان و ئەو چوارچێوە بەرتەسەکانەی کە ههندێک لە ڕێكخراوه سێنفیەکانی لایەنگری ڕێفۆرم خوازانی حکومەتی بۆیان تەعریف دەکردن، گەلێک واوەتر چووە. لە ڕاستیدا دوای ئاخیزی سەرتاسەری هەژارانی شاری لە مانگی بەفرانباری ٩٦ دا بزوتنەوەی موتاڵباتیش قوڵتر و بەرین تر بۆتەوە. ئەم ئاخیزە زەمینەی سیاسی بۆ پەرەسەندنی بزوتنەوەی موتاڵباتی کرێکاران، مۆعهلیمان و هەژاران کۆمەڵگای ئامادە کرد و خاڵێکی ئەرێنی لە پەرەپێدان، قوڵتر کردنەوە و سیاسی تر کردنەوەی ئەم بزوتنەوە موتاڵباتییە بوو. لەم دەورەیەدا لەوێوە کە نارازیان بە باشیی ئەمەیان هەست پیکردبوو کە لەژێر دهسهڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا ئیمکانی وڵامدانەوە بە داخوازییەکانیان لە ئاستی کەڵاندا بوونی نییە، ناڕەزایەتییەکانیان ئاستی سیاسی بەخۆیەوە گرتووە و کولیەتی ڕژیمی ئیسلامی توشی کێشە دەکەن. خەباتی مۆعهلیمان بە تێپەڕ بوون لە ستراتێژی ڕێكخراوه سێنفییەکانی لایەنگری ڕێفۆرم خوازانی حکومەتی زەرفیەتەکانی خۆی بۆ کاریگەری دانان لەسەر فەزای سیاسی کۆمەڵ نیشانداوە. مۆعهلیمان بە جەخت کردنەوە لەسەر داخوازی خوێندنی بە خۆڕایی و لابردنی هەڵاواردنەکان و زیاد کرانی حقوقەکان بۆ بانتر لە هێڵی هەژاری و داخوازی مەنعی بە کالایی بوونی ئاموزش و دەرمانی بە خۆڕایی، لە عالەمی واقعدا داخوازی کرێکاران و بەشێکی بەرین لە موزدبگیران و توێژی هەژاری کۆمەڵگاشیان تەرح کردووە. مۆعهلیمان، کە زۆربەیان بۆ ژیان بەسەر بردن لەژێر هێڵی هەژاریدا پاڵپیوەنراون، کۆمەڵیک موتاڵباتیان هەیە کە بۆ دەستەبەربونیان پێویستی بە خەباتێکی یەکپارچە لەگەڵ باقی بەشەکانی بزوتنەوەی کرێکاری و باقی بزوتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتییەکان و گرتنەبەری تاکتیکی گەنجاو بۆ هەرچی زیاتر سەرتاسەری کردنەوەی ئەم ناڕەزایەتییانە هەیە. بە لەبەرچاو گرتنی پێگە و قورساییەکی کۆمەڵایەتی کە مۆعهلیمان هەیانە و لەڕێگای بەملیۆن قوتابیەوە بە کۆمەڵگاوە پەیوەستن و مەسایل و موشکلاتەکانی پێوەندیدار بە ژیان و بەڕێچونیانەوە بە شێوەیەکی بەرین لە کۆمەڵگادا دەنگ دەداتەوە، لە مەوقعیەتێکی کۆمەڵایەتی گونجاودان بۆ بەرز کردنەوەی خەباتیان و ناڕەزایەتیی و مانگرتنەکانیان لە فەزای سیاسی ئاڵۆزی کۆمەڵگادا ورەی خەباتکارانە بەرز دەکاتەوە.