ڕۆژی سێشەممە 4ی جۆزەردان، “عوسمان ئیسماعیلی” و “مەحموودی ساڵحی” دوو چالاكی به ناوبانگی كرێكاری بە تۆمەتی “به‌شداری له ڕۆژی جیهانی کرێکار و ته‌بلیغ دژی ڕژیم” بە شێوەی ویدیو کونفرانسی ئانلایه‌ن له ناو زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز دادگایی كران.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم دوو چالاکە کرێکارییە بەڕێوەچوونی سەربەخۆی ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بە مافی کرێکاران زانیوە، و بە بەرگری کردنی لە مافه‌كانیان، ئەو بڕیارەیان كه لە لایەن دادوەری دۆسیەکەوە دیاری کرابوو ڕه‌د كرده‌وه و ڕایانگەیاند: نارازیه‌تی ده‌ربڕینی خەڵک و چینی کرێکار بەرانبەر بە دۆخی سیاسی و ئابوری مافی خۆیانه و جەختیان کردەوە ئەو تۆمەتانەی خراونه‌ته پاڵیان هیچ بنه‌مایه‌كیان نیە و رەتی ده‌که‌نه‌وە.