کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، پێکدادانێکی چەکداری سەخت لە نزیک گوندی “نژۆ“ی بانه، لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) هاتووەتە ئاراوە.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم شەڕە تاکوو کاتژمێر ٩ی بەیانی پێنجشهممه بەردەوام بووە و پێکدادانەکە دوای ئەوە هاتووەتە ئاراوە کە شەوی ڕابردوو چەند ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە هێزەکانی سپای پاسداران لە دەوروبەری ئەم گوندە جێگیر بوون. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاریی ورد و دروست لەسەر زیان و خەسارەکانی هەردوو لایەنی ئەو شەڕە لەبەردەستدا نییە.