هەواڵدەرییەکانی سەر بە سوپای تیرۆریستی پاسداران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایانگەیاند: هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری تایباد، بەشەڕ هاتوون و سه‌ربازێكی ئێرانی كوژراوه وسه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه چەکدارەکانی ئێران له‌سەر سنووری “تایباد” و سەربازێکی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە و کەسێکی دیکەش کوژراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه چه‌كدارانی تالیبان له‌گه‌ڵ هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌شه‌ڕ دێن.