شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی کرێکاران و جەماوەری خەڵک، لە کرێکارانی نەوتەوە بگرە تا کرێکارانی گرێبەست لە پاڵاوگەکان، کرێکارانی لەقاودەری گەندەڵی ناو دام و دەزگا حکومییەکان لە پیشەسازی فولاد، کرێکارانی رێگای ئاسن و میترۆکان، لە کرێکارانی شارەدارییەکانەوە تا سەرایەداری ئیدارەی فێرکردن و بارهێنان، موعەلیمان و خانەنشینکراوان، بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی، جەماوەری وەزاڵەهاتوو لەبەر بێ ئاویی و جوتیارانی بێبەش لە مافی ئاو، ئێرانی داگرتووە. ئەم چەشنە مانگرتن و ناڕەزایەتی و کۆڕ و گردبوونەوانەی کە ئاماژە بە چەند بابەتێکیان کرا، بەزۆری لەسەر حەقدەست و پێویستی بەرزبوونەوەی، وەرگرتنی حەقدەستە وەدواخراوەکان، گوڕینی بارودۆخی دامەزراندن لە ڕێگای نەهێشتنی بەڵێندەران، پێشگیری لە لەناوچوونی ژینگە، و بەشێوەیەکی گشتی باشتربوونی هەلومەرجی کار و ئاستی بژێوی و شکۆی مرۆڤایەتییە. هەروەها خواستی ئازادکردنی کرێکارانی زیندانیکراو و مامۆستایانی زیندانیکراو و دابینکردنی ئاسایش لە ناوەندەکانی کار لە بەشێکیاندا دەوروژێنرێت کە پێویستە فراوانتر بکرێت لە ناو ئەو ناڕەزایەتی و کۆڕ و کۆبوونەوانەدا پێویستە لەسەر هەندێکیان کە تایبەتمەندییان هەیە، هەڵوێستە بکەین. بۆ نموونە ماوەیەکە کرێکارانی فەرمی نەوت، پێی ناوەتە مەیدانی خەباتێکی ڕوو بە ڕوو لەگەڵ وەزارەتی نەوت و بەڕێوەبەرەکانی. بەشی گاز و پاڵاوگەکان داخوازی نوێیان هێناوەتە گۆڕێ. شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوت ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانان نووسی کە نوێنەرانی کرێکارانی فەرمی، ڕۆژی ١٢ی خەرمانان بە هاوئاهەنگییەکی پێشوەختە، لە ناوچە نەوتییە دەوڵەمەندەکانی وڵاتەوە هاتبوونە تاران بۆ ئەوەی لەبەردەم وەزارەتی نەوتدا کۆببنەوە. ئەوان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر بە کێشەی بژێوی ژیان، ناتەواوی حەقدەست، جێبەجێنەکردنی یاسا پەسەندکراوەکان، نادادپەروەری کاتی کارکردن، بەرزی باج، نزمیی کوالێتی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی و ئاسایشی ژینگەی کار و هەروەها دەیانەوێت بە تەواوی مادەی ١٠ی یاسا، جێبەجێ بکرێت سەبارەت بە ئەرک و دەسەڵاتی فەرمانبەرانی فەرمی وەزارەتی نەوت. جێبەجێکردنی ماددەی ١٠ لە یاسا، ئەرکی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت، فەرمانبەرانی بەشی عەمەلیاتیی وەزارەتی نەوت لە چوارچێوەی یاسای خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دوور دەخاتەوە.
کاردانەوەی بەرپرسانی ئەمنییەتی و بەرپرس لەبەردەم ئەم بزووتنەوە مافخوازەدا، وەحشیانە بوو. . مەئموورانی ئەمنی تا ددان چەکدار و ئامادە، هێرشیانکردە سەر نوێنەرانی کرێکارانی فەرمی بێ دیفاع و ٦٧ کەسیان دەستبەسەر کرد. ئەوان دەستیانگرت بەسەر مۆبایلی دەستگیرکراوەکاندا. شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکان لە راپۆرتەكەیدا رایگەیاندووە، مەئموورەكان فشاریان خستووەتە سەر كرێكارە دەستبەسەركراوەكان، كە وەك باقی مووچەخۆرانی ئەم وڵاتە، ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر بە بارودۆخی ژیانیان و پێشێلكردنی كەرامەتیان، بۆ ئەوەی وایان لێبكەن بەڵێن بدەن لەمەودوا بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا ناکەن. کاربەدەستانی ڕێژیم لە ترسان دەستبەجێ هەموو دەستبەسەرکراوەکانیان ئازاد کرد. شۆڕا، هەروەها ئاماژهی بۆ ئهوه كردووە كه كرێكارانی نهوت به فراوانكردنی خەبات و ناڕەزایەتییەکان و بەشدارکردنی بنهماڵهكان لهم خەباتهدا، وهڵامی هەڕەشە و گوڕەشەکانی بهرپرسان و بهكرێگیراوانی ڕژیم دهدهنهوه.
حەرەکەتێکی کرێکاری تر کە پێویستە ئاماژەی پێبکرێت، لێدوانی پڕ لە دەرس و ئەزموونی بەشی پێشڕەوی کرێکارانی پیشەسازی فولادە. ئەوان هەڵوێستێکی بێ وێنەیان سەبارەت بە ئاشکرابوونی گەندەڵی ٩١ هەزار میلیارد تمەنی کۆمپانیای فولادی موبارەکی ئیسفەهان ڕاگەیاند. دەوترێت کۆمپانیای فولادی موبارەکە کە لەکارکەوتووە، جگە لەو دزییەی کە پێشتر باسمان کرد، ٧١ هەزار ملیارد تمەن خۆدزینەوە لە باجی هەیە.
کرێکارانی ئاماژەپێکراو لەم بابەتەوە نووسیویانە کە ئامۆژگاری ئێمە بۆ هەموو هاوکاران ئەوەیە کە ڕاپۆرتی ٣٠٠ لاپەڕەیی لیژنەی لێکۆڵینەوەی فوولادی موبارەکەی ئیسفەهان بخوێننەوە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی ڕوونتریان هەبێت لەوەی کە لەم کەناڵەدا بڵاو دەکرێتەوە سەبارەت بەو کەس و ناوانەی کە ئاماژەیان پێکراوە. ئەوان جەختیان لەوە کردەوە کە هەرچەندە دڵنیان بەڵام ئەم ڕاپۆرتە لە ژێر سێبەری ڕێنمایی “درێژەی پێمەدن” (لەلایەن سەرۆکی ڕژیمەوە) لەبیر دەچێتەوە. بەڵام خاڵی جێی سەرنجی ئەو ڕاپۆرتە ئەوەیە کە بە ڕوونی باس لە کۆکردنەوەی بڕە پارەیەکی زیادەڕۆیی لەلایەن ئیمام جومعەکان، ئەنجومەنی دابینکردنی پارێزگاکان، قایمقامەکان، پارێزگارەکانی قۆناغە جیاوازەکان، هێزی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانەوە دەکاتەوە، کە ئەمەش نیشانەی قووڵبوونەوەی ناکۆکی ناوخۆییانە. ئەم ڕاپۆرتە پشتڕاستی دەکاتەوە کە لە تاڵانکردنی سامانی گشتی و چەوساندنەوەی کرێکاران و خانەنشینان و مووچەخۆراندا، هەموویان لەسەر یەک مێز دانیشتوون. هەربۆیە بڕوا کردن بەوەی کە ئەو دامەزراوانە ڕۆژێک دێت دەچنە ناو ئەو گرفت و گەندەڵیانەی کە لە گروپی نەتەوەییدا ڕوویانداوە و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران دەکەن، خەیاڵی خاوە. ئەم کرێکارانە بە دروستی ئاماژەیان بەوە کردووە کە نابێت پشت بەو دامەزراوانەی کە لە گەندەڵیدا نوقم بوون و شەریکن لە سیاسەتی دژە کرێکاریدا، ببەسترێت.
ئەو خەباتە کرێکاری و جەماوەریانەی کە دوو نموونەیان باس کران، بوونی ئەو ڕێبەر و پێشڕەوانە لە بزووتنەوەی کرێکاریدا پشتڕاست دەکەنەوە کە خاوەن ورە و هۆشیاری و تێگەیشتنی چینایەتین. ئاستی ناڕەزایەتییە ڕێکخراوەکان بە ڕێبەرایەتی ئەوان دەریدەخات کە کرێکارانی ئێران ئەو سیستەمە گەندەڵەیان کردووەتە ئامانج کە فەرمانڕەوایی ئێران دەکات و هیچ ئومێدێکیان بە هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان و کەرامەتی کرێکاران نییە. ئهگهر ئهم هۆشیارییه كاریگهر بێت له خێراكردنی رێكخراوی سیاسی و چینایهتی چینی كرێكاران، نهك تهنها لە تەمەنی ڕێژیم کەم دەکاتەوە، بهڵكو نیشانهكانی حوكمڕانی دوای كۆماری ئیسلامیش دەردەخات، حوكمڕانییهك كه ئاسۆی سۆسیالیزم بەڕووی کۆمەڵگادا دەکاتەوە.