کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە کوردستان

شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە کوردستان 3

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی سەقز و جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سێ ژینگه‌پارێزی ئەندامی ڕێکخراوەی کۆژین بە ناوه‌كانی “هیوا ئەمینی”، “بەهمەن فەیزی” و “ڕەحمان ڕەحیمپوور(بەندکراوی سیاسی پێشوو)”، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها دوو هاووڵاتی یارسانی خه‌ڵكی جوانڕۆ بە ناوه‌كانی “ئەرسەلان فەتاحی” و “سامان سەفەری”، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.