کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

شەشەمین دادگایی کردنی “ئەسکەندر لوتفی” لە شاری سنە

ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕێبەندان، شەشەمین دادگاییکردنی “ئەسکەندەر لوتفی”، مۆعه‌لیم و ئەندامی کانوونی سێنفیی مۆعه‌لیمانی کوردستان له‌ شاری مەریوان، لە لقی ١٠٤ی دادگای جەزایی شاری سنە بەڕێوە چوو.

لەو دادگاییکردنەدا، دەیان کەس لە مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی مەریوان و سنە بەشدار بوون. زیاتر لە ٥٠ کەس لە مۆعه‌لیمانی مەریوان کە بۆ پشتیوانی لە ناوبراو و چالاکانی سێنفیی دیکە، خۆیان گەیاندبووە ئه‌مشاره‌ و لە حەساری دادگا، لەگەڵ ژمارەیەک لە مۆعه‌لیمانی شاری سنە له‌ نێو سالۆنی ئه‌م دادگایه‌ كۆبوونه‌وه‌. دۆسیەی ئەو ئەندامەی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران، لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، لەسەر سکاڵای ئیتلاعاتی سپای پاسداران، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، هاوکات لە لقی یەکی دادگای ڕژیم و لقی ١٠٤ی جەزایی سنە، تاوتوێ کرا. “ساڵح نیکبەخت”، پارێزەری ناوبراو، بە پشتبەستن بە بەڵگەکانی لێپرسینەوە لە دانە پاڵی تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست” و “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، بێتاوان بوونی ئەسکەندەر لوتفی لە تەواوی ئەو تۆمەتانەی درابۆه‌ پاڵی ڕاگه‌یاند.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی مترۆپۆل

komalah

دووهه‌مین شه‌وی خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ شاری ئابادان

komalah

مانگرتنی شۆفێر تاكسیه‌كان له‌ شاری سنه‌

komalah

بەردەوامی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

komalah

زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی شاری شنۆ

komalah

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٧ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

komalah