ڕۆژی دووشه‌مه ١٦ی جۆزه‌ردان ١٥ی خانه‌نشین كراوانی ٢٠ شاری ئێران هاوكات كۆبونه‌وه و رێپێوانی ئیعترازیان به‌رێه‌وه برد. ژماره‌یه‌كی به‌رین له خانه‌نشینكراوانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه كه‌ره‌ج، زه‌نجان، ئیسفه‌هان، ئه‌راک، دزفول، شوشته‌ر، کرمان، ئه‌هواز، کرمانشاه، ره‌شت، ته‌برێز، مه‌شهه‌د، شوش، ورمێ، ئه‌رده‌بیل، خورره‌م ئاباد، حه‌وت ته‌په، به‌نده‌رعه‌باس، به‌نده‌ر ماهشه‌هر، قه‌زوین، ، شیراز و تاران له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌كانی ته‌ئمینی ئیجتماعیی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان، بۆ چه‌ندمین جار داواكانی خۆیان له رژیم هێنایه گۆرێ. له تاران هیزه ئینتزامی و لیباس شه‌خسیه‌كان په‌لاماری برده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ژوماره‌یكیان ده‌ست به سه‌ر كردن.
کەسانێک کە نزیک بە ٣٠ ساڵ لە ژیانی خۆیان کاریان کردووە بەڵام ئێستا لە سەردەمێکدا کە پێویستیان بە ئاگالێبوونە، هەزینەی کەمەرشکێن بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕەنگی حەسانەوە نەبینن و لە باروودۆخی نەخۆشیشدا خەریکی کار بن. خانەنشینکراوان لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا گەلێک جار به‌رانبه‌ر به‌م حه‌قده‌سته كه‌مه ده‌ستیان داوه‌ته ناڕەزایەتی ده‌ربرین. خانەنشینکراوان خوازیاری وەرگرتنی حقوقی سەرووی هێڵی هەژاری و دەرمانی بێبەرامبەرن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کام لە خواستەکانیان جێبەجێ نەکراوە.
لانیكه‌می حه‌قده‌ستی خانه‌نشینی چوار ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگ دایه، كه به‌پێی ئاماره‌كان هه‌زینه‌ی مه‌سكه‌نی گونجاو لانیكه‌م ٥٠ تا ٦٥ له‌سه‌دی حقوقی خانه‌نشینكراوانه و هه‌زینه‌ی خۆراك ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا زیاتر له ٤٠ له‌سه‌د چووه‌ته سه‌رێ. گرانی، ته‌وه‌رۆم، داهاتی نه‌گۆڕ و دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی ئێران له لایه‌كه‌وه و گرانیی به‌رده‌وامی هه‌موو كاڵا و خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه، بووه‌ته هۆی هه‌ژاریی و گوزه‌رانی سه‌ختی به‌شێكی زۆر له خانه‌نشینكراوان و به‌ساڵاچووان.
هێندێك له مادده خۆراكییه‌كان له‌وانه ماسی له‌سه‌ر سفره‌ی خانه‌نشینكراوان نه‌ماوه و خواردنی گۆشتیش یه‌كجار كه‌م بووه‌ته‌وه. شیره‌مه‌نی و هێلكه كه خواردنی سه‌ره‌كیی به‌شی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگایه، له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی ٤٠ له‌سه‌دی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو، به‌رق، گاز، ته‌له‌فون و ئینتێرنێت لانیكه‌م ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن له حقوقی بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی به‌خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن. زۆرێك له خانه‌نشینكراوان پاش ٣٠ ساڵ كار، له ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵیدا ناچارن بۆ دابین كردنی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان، وه‌شوێن پیشه‌یه‌كی نوێ بكه‌ون و یان هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی زیاتر ته‌حه‌مول بكه‌ن. خانه‌نشینكراوان له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی ئابووری، ڕووحی و بنه‌ماڵه‌یی فراوان به‌ره‌وڕوون. دابینكردنی هه‌زینه‌ی منداڵانێك كه هێشتا سه‌ربه‌خۆ ناژین، دابینكردنی هه‌زینه‌ی خوێندن و هاوسه‌رگیریی ڕۆڵه‌كانیان، حقوقی نه‌گۆڕ و دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی ئێران ته‌نیا چه‌ند نموونه له‌م كێشانه‌ن.
كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی دیكه‌ی خانه‌نشینكراوان گرانیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌رمان و خزمه‌تگوازریی پزیشكییه، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی گه‌وره و چكۆله‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌ره‌وڕوون. خانه‌نشینكراوان ئه‌گه‌ر شانسیان بێت و نه‌خۆشییه‌كی جیددی و پڕهه‌زینه‌یان نه‌بێت ترس و نیگه‌رانییان كه‌متره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌زینه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان له‌سه‌رێ بێت و له خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تیش بێبه‌ری بن، به‌داخه‌وه مه‌رگی پێشوه‌خت و یان هه‌ژاریی بێ‌سنوور چاوه‌ڕوانیان ده‌كات.
شێوازی هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووان، منداڵان، ژنان و كه‌م ئه‌ندامان له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا یه‌كێك له پێوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئاستی ئینسانی و دیمۆكراتیك بوونی هه‌ر سیستمێكی سیاسیی و یه‌كێك له پێوه‌ره گرینگه‌كانی مافی ئینسانه. حكوومه‌تی ئیسلامی له هه‌موو ئه‌م بوارانه‌دا یه‌كێك له كۆنه‌په‌رستترین و گه‌نده‌ڵترین سیستمه سیاسییه‌كانه له‌ئاستی جیهاندا.
خانه‌نشینكراوانمافیخۆیانه‌كه‌پاشساڵانێكیدوورودرێژكاروڕه‌نج،له‌ئه‌منییه‌توڕه‌فاهدابژینونیگه‌رانیدابینكردنیده‌رمانوخواردنوسه‌رپه‌نایگونجاونه‌بن.
به‌ڵام خانه‌نشینكراوانی ئێران؛ ته‌سلیمی چاره‌نووسێكی مۆسیبه‌ت بار كه كۆماری ئیسلامی بۆیانی خووڵقاندووه نابن. ئه‌وان به كار كردن و به خه‌بات؛ ده‌چنه نه‌به‌ردی ئه‌م چاره‌نووسه و كۆماری ئیسلامی ریسوا ده‌كه‌ن. یه‌كێك له ئه‌م خانه‌نشینكراوانه كه ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی رژیم له‌وان وه‌ك ” به‌ساڵاچووی كرێكار ” ناو لێده‌به‌ن به هه‌واڵنێری یه‌كێك له هه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یه‌نه‌رانه‌ی وتووه كه له رۆژه‌كانی به‌ساڵاچووییدا؛ ناچار بووه ” چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌ورانی لاوێتی ” كار بكات. ئه‌وان له مه‌سیری خه‌بات له‌دژی برسیه‌تی؛ ناچار بوون ته‌نانه‌ت خۆیان له باروودۆخی سه‌ختی كرۆناییدا كار بكه‌ن و له كه‌رامه‌تی ئینسانی خۆیان به‌رگری بكه‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی داماوی كۆماری ئیسلامی كه توانای به‌ڕێوه بردنی كۆمه‌ڵگایان نییه؛ له‌لایه‌ك و به كرده‌وه؛ باروودۆخێكیان پێكهێناوه تا خانه‌نشینكراوان به حقووقێكی مه‌مره و مه‌ژی؛ جه‌سته‌یان بخه‌نه به‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی تووندی خاوه‌نكاران و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م كرێكاره به‌ساڵاچووانه وه‌ك یه‌كێك له هۆیه‌كانی بێكاری لاوان بناسێنن. به‌ڵام لاوان به پشتیوانی له به‌ساڵاچووانی كرێكار و خه‌باتی خانه‌نشینكراوان؛ هه‌وڵیان داوه به‌ر به ته‌بلیغاتی بێ شه‌رمانه‌ی رژیم بگرن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ كه چه‌ند ساڵه له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕێكخراو و ئامانجداری خانه‌نشینكراوان به‌ره‌ڕوون؛ ده‌ستیانداوه‌ته دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له نێوان خانه‌نشینكراوان. ئه‌وان خانه‌نشینكراوان به ” له‌شكه‌ری و كشوه‌ری “؛ خانه‌نشینكراوانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی؛ خانه‌نشینكراوانی كه چونه‌ته شه‌ر و یان نه‌چونه‌ته شه‌ڕ، شاغڵینی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه؛ دابه‌ش كردووه. به‌ڵام هه‌ڵسووڕاوانی به‌ئه‌زموونی خانه‌نشینكراو به هه‌ڵسووڕانی ته‌بلیغی و چاڵاكی دیكه؛ هه‌وڵیان داوه پشتیوانی ته‌واوی به‌شه‌كانی خانه‌نشینكراوان؛ به‌ره‌و خۆیان ڕابكێشن و زۆر جار پێشوازیان له به‌شداری كردنیان له گردبوونه‌وه‌كانی خۆیاندا كردووه.
روخاندنی ئه‌م رژیمه گه‌نده‌ڵ و كۆنه‌په‌ره‌سته‌ی كه ئه‌م هه‌ژاری و نه‌داریه‌ی به سه‌ر به‌ساڵاچوان و خانه‌نشینان دا سه‌پاندۆه، وه‌ڵامی ملیون ها له دایكان و باوكان ئێمه‌یه كه دوای ته‌مه‌نێك له كار و ره‌نج شیاوی به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكی باش و ئاسوده‌ن.