کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  شۆڕشی ژینا، درێژەی نەبەرد لە گۆڕەپانە جیدیەکاندا

  رۆژنامەیهەم مەیهەنلە سەروتاری رۆژی پێنجشەممەی ڕابردویدا بە ڕەخنەگرتن لە کردارەکانی هێزی ئینتیزامی لە پەیوەند لەگەڵ سەپاندنی حیجابی ئیجباری نووسی کەئەم کردارانە وەک ئەوەیە کە شەقامەکان بەهۆی حوزوری ژنانی بێ حیجابەوە دابخەیت و قەدەغەی بکەیت لە هاتوچۆ“. سەروتارەکە لە درێژەدا دەڵێ:” دەیانەوێ کە خەڵک و کاسبکاران لەبەرانبەر یەکتردا ڕابگرن، لە حاڵێکدا کە ئەمە کارێکی کردەنی نییە. هیچ کاسبکارێک ئەو کارە ناکات.” ئەم وتانە و وتەکانی هاوشێوەی لەنێو کاربەدەستانی ڕژیمدا ئەم ڕاستیە دەردەخات کە ئولتیماتۆمەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ داسەپاندنەوەی حیجاب بەسەر ژنان و داسەپاندنی ئەم هێمای بێ مافییە بەسەر ژناندا و لەم ڕێگایەوە داسەپاندنی بێ مافی بەسەر هەموو کۆمەڵدا بەرەوڕووی خۆڕاگریەکی بەرین بۆتەوە.

  لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتگەریدا، حکومەت مەئمورەکانیئاگادار کردنەوەی زمانییسەرلەنوی ناردۆتەوە سەر شەقامەکان، گۆیادووربینەکانلە زۆر حاڵەتدا ناتوانن ڕواڵەتەکان بناسنەوە و کارایی پێویستیان نییە. لەگەڵ ئەوەشدا شەقامەکان، وەسایلی گواستنەوەی گشتی، فروشگاکان، پاساژەکان، کۆنسێرتەکان، مەجامعی گشتی هەروا شاهیدی حوزوری زۆری ژنانێکی بێ حیجابە کە ئەم بێ مافیە قەبوڵ ناکەن. ئەو ژن و پیاوانەی لە بەرانبەر ئاگادارکردنەوەی ئەو مەئمورانەدا خۆڕاگری دەکەن و لەگەڵ پشتیوانی و دەخاڵەت و خۆڕاگری ڕێبواران کە لەم داسەپاندنی بێمافیە بێزارن بەرەوڕوو دەبنەوە. ئەوەی کە هەواڵی پلۆمپ کردنی ژمارەیەکی زیاتر لە ناوەندەکانی تیجاری، سنفی و گشتی لە ڕاگەیەنەرەکاندا بڵاو دەبێتەوە خۆی نیشانەی درێژەی ئەم خۆڕاگریەیە لە بەرانبەر زۆروێژیەکانی حکومەتدا.

  ئەگەرچی لێکدانەوەی ڕەسمیی حکومەت دوای هێوربوونەوەی ناڕەزایەتییە خیابانیەکان ئەوەیە کەپیلانی کەسانی سەربەبێگانە” ” لە شەڕێکی هەمەلایەنەداهۆکاری ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان لە ئێران بووە و لەلایەن هێزە ئینتیزامی و ئەمنیەتیەکانەوە پوچەڵ بۆتەوە و ناڕەزایەتیەکان کۆتاییان هەتاوە، بەڵام ڕاستیەکان و ئەوەی کە لەمڕۆدا دەیبینین پێچەوانەی ئەم ئیدیعایانە نیشان ئەدات. ڕوون و ئاشکرایە کە ناڕەزایەتیەکان بە ڕواڵەت دوای چەندین مانگ سەرکوتی توند و خوێناوی، هاوشێوەی مانگەکانی سەرەتا نییە، بەڵام سەرەڕای ئەم ئاڵوگۆڕانە لە ڕواڵەتی ناڕەزایەتیەکان بۆ دەستەبەربوونی داخوازیە ئینسانی و عادڵانەکان کە لەگەڵ درێژەی حاکمیەتی ئیسلامیدا ناگونجێ، هێشتا لەسەر جێی خۆیانن و هیچ ئاڵوگۆڕێکی مانادار بەسەر ئه‌و بارودۆخه‌ی کە بوو بە هۆکاری ئەم ڕووداوە بەدی نەهاتوە. تەنانەت ئەگەر دەرفەتی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان لە سەر شەقام بە هۆی سەرکوتەوە لە خەڵکیش زەوت کرابێت.

  داخوازی خەڵک لەم قۆناغە لە ناڕەزایەتیەکان لە دروشمی ژن ژیان ئازادی دا خۆی دەرخست، بەڵام بەرەنگاری لەگەڵ مافی ژن و مافی یەکسانی جنسیەتی و بەرەنگاری لەگەڵ ڕێزگرتن لە حورمەت و کەرامەتی ئینسانی ژنان لەلایەن حاکمیەتەوە هەر ئەو جۆرەی کە ئاماژەی پێدرا درێژەی هەیە. ژیانیش ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر بەرەو لەنێو چوون دەچێت، لەگەڵ قوڵتربوونەوەی قەیرانی ئابووری وڵات و کەم بوونەوەی بەردەوامی ئاستی ڕیفاهی زۆربەی خەڵک، ئەم ژیانە بەرەوڕووی کێشە و گرفتی زیاتر دەبێتەوە.  له‌ ئابووری ئێران دا سەرەڕای کێشە و گرفتی ساختاریی، گەندەڵی و ناکارایی سیستماتیک، ڕەوتی هەژارتربوونی زۆرینەی خەڵک لە بارودۆخی مەوجوود دا درێژه‌ی هه‌یه‌. ئازادیش بە کوژرانی نزیک بە ٦٠٠ کەس لە سەر شەقامەکان، ئێعدامەکان، گرتن و محاکمەکان به‌ بارمته گیراوه‌ و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم هەروا درێژەی هەیە. بە لەبەرچاو گرتنی گشت ئەم ڕاستیانە بۆ خەڵکێک کە لە بارودۆخی مەوجود ناڕازین، بژاردەیەک بێجگە لە درێژەدان بەو ڕێگایە بوونی نییە، لەبەر ئەوەی کە ڕێگای گەڕانەوەیەک لە ئارادا نییە. ناکرێ و ئیمکانی نییە كه‌ خه‌ڵك بەم هەموو بێڕیزی و سوکایەتیەی کە له‌ ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت ڕازی بیت. بە هەڵکەوت نییە کە ئەگەر سپیدە قولیان دوای ئازادی، لە حاڵێکدا کە هێشتا لە زیندانەوە نەگەیشتۆتە ماڵ، جارێکی تر ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. لەبەر ئەوەی کە دوای ئازادی، لەبەردەم زیندان بە تەنیایی چەند جار هاواری کرد:” خامنەیی زوحاک، دەتخەینە ژێر خاک.” بۆ حکومەتێک کە دەڵێت دەنگی ناڕەزایەتیەکانی کپ کردۆتەوە، ناڕەزایەتی کەمتر لە یەک خولەکی سپیدەی قارەمانی بۆ تەحەمول نەکرا و دو ساڵی دیکەی زیندانی بەسەردا سەپاند. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەم ڕژیمە سەرەڕای ئیدیعاکانی لە هەموو حەرەکەتێک بە توندی نیگەرانە. ئەم حەرەکەتە چ دروشمی زیندانیەکی سیاسی تازە ئازاد کراوە بێت، چ ڕاگەیاندنی مەڕاسمی یادبودی قوربانیانی چەند مانگی ڕابردو و چ تەنانەت بچوک ترین پشتیوانی کەسایەتیە فەرهەنگی و هونەرییە ناسراوەکان بێت، ئەوان توشیی ترس و نیگەرانی دەکات.

  بە هۆکاری ئەم نیگەرانی و وەحشەتە ڕاستەقینەیە کە کۆماری ئیسلامی چەندین مانگە دەستی داوەتە هەوڵدانێکی بەرین و هەمەلایەنە بۆ زیادکردنی هەزینەی هەموو چەشنە ناڕەزایەتیەک. هێرشی شیمیایی بۆسەر قوتابخانەکانی کچان شاهیدی وەها ئاڕاستە گرتنێکە، تا بە خەڵک بڵێ ئەگەر ناڕەزایەتیەکان درێژەیان هەبێت وەها چارەنووسێکتان لەبەردەم دایە. لەم ڕوەوە ئاستی سەختگیری لە بەرخورد لەگەڵ ناڕازیان، هیچ هاوسەنگیەکی لەگەڵ ئیدیعا تەبلیغاتیەکانی حکومەتدا نییە کە دەڵێ ئاخێزەکەی دامرکاندۆتەوە. بەڵێ، ئەم بزوتنەوەیە خەیاڵی هێور بوونەوەی نییە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بە دەستەبەرکردنی ئەزموون و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەگی لە ڕیزەکانیدا بۆ دەستەبەرکردنی داخوازیەکانی بەرەوپێشەوە هەنگاو دەنێت.

PAGE   \* MERGEFORMAT 4

بابەتی پەیوەندیدار

     ئامادەکاری ڕژیم بۆ دەستوەردانی هەرچی زیاتر لە ژیانی تایبەتی خەڵک

-

هاوپشتی کرێکاریی: چەکێکی براوە لە دژی دوژمنی چینایەتی

-

پێویستی پەرەپێدان بە پشتیوانیی سەرتاسەری لە خەباتی خەڵکی بەلوچستان

-

کەمبوونی دەوا و دەرمان لە ئێران و درۆی بێشەرمانەی وەزیری تەندروستی

-

گیانبەختکردووانی هەینی خوێناوی زاهیدان، وزەبەخشن بۆ درێژەدان بە شۆڕشی ژینا

-

بەردەوامبوونی خەبات لەپێناو زیادکردنی حەقدەست

-