رۆژی پێنجشەممە 6ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە چالاکان و هەڵسووڕاوانی بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان به فه‌رمی شکایەتی خۆیان، لە فەرماندەران و بکەرانی ئەشکەنجە تۆمار كرد.
واژۆکارانی شکایەتەکە کە لە دەورەی جیاجیا لە ژێر ئازاری ئەشکەنجە و ژووری تاکەکەسی دابوون، ئەم کردەوە دژە ئینسانییانەیان ئیدانە کرد و خۆازیاری لێکۆڵینەوە و بە سزا گەیاندنی هەموو بکەران و فەرماندەرانی ئەم کردەوە دژە مرۆڤایانە بوون. ئه‌و سكاڵایه له لایه‌ن جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده، شه‌هناز ئهكمهلی، محه‌ممه‌د ره‌سوول ئۆف، ئه‌میر خه‌سره‌و دهلیرسانی، بێهزاد عه‌ره‌ب گوڵ، حوری فه‌ره‌جزاده، مه‌عسوومه دێهقان، راحله راحمی، مزدک عه‌لی نهزهتی، مه‌جید ده‌ری، محه‌ممه‌د ڕه‌زا مێعمار سادقی، بێهزاد هۆمایونی، پوران نازمی، شوكروڵڵا مه‌سیحپور، ڕووحوڵڵا مه‌ردانی، وی‌دا ره‌بانی و نرگس محه‌ممه‌دی له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم واژۆ كراوه.