به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ڕۆیترز”، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ مانگی ڕه‌زبه‌ر، له كاتی خۆپێشاندانی چه‌ند هه‌زار كه‌س له لایه‌نگرانی حیزبێكی توندئاژوی ئیسلامی پاكستان به ناوی “هه‌ڵخڕانی له‌ببه‌یك” له شاری “لاهوور”، له نێوان هه‌ر دوولا شه‌ڕ هاته ئاراوه و چوار كه‌س له هه‌ردوولا كوژران.
به پێ زانیارییه‌كان، خۆپێشانده‌ران ڕێپێوانێكیان له “لاهوور”رهوه به‌ره‌و “ئیسلام ئاباد” به مه‌به‌ستی ئازادی ڕێبه‌رێكی ئه‌و حیزبه نایاساییه ده‌ست پێكردبوو كه هێزه‌كانی پۆلیس ڕێگرییان لێكردوون و شه‌ڕ و پێكدادان هاتووه‌ته ئاراوه كه به هۆیه‌وه دوو هێزی پۆلیس و دوو كه‌س له خۆپێشانده‌ران كۆژان و چه‌ندین كه‌س له هه‌ر دوولا به‌سه‌ختی بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه كه “سه‌عد ڕه‌زه‌وی ڕێبه‌ری ئه‌و گرووپه ساڵی پار به هۆی بانگه‌شه بۆ توندووتیژی، ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه.