به‌پێی ڕاپۆرتی “یۆرۆنیووز”، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی دژه ده‌وڵه‌تی له شیلی گه‌یشتووه‌ته ٤ كه‌س.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شیلی كه له مانگی ئۆكتۆبره‌وه دژبه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ سه‌ری هه‌ڵدا، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه. به پێی ئاماره‌كان له كاتی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌تا ئێستا پتر له ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه هه‌زاران كه‌س له جه‌ره‌یانی سه‌ركوتی خۆپیشانده‌راندا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بریندار بوون. شایانی باسه خۆپیشانده‌ران دژبه سیاسه‌ته ئابووریه‌كانی سه‌رۆك كۆماری شیلی و نابه‌رابه‌ریی به‌رین له‌و وڵاته ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زیایه‌تی.