به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ئه‌نجامی ده‌ستپێكی شه‌پۆلی نوێ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی كرێكاری له شاری سنه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمان، ده‌یان كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان و لباس شه‌خسییه‌كان به كردنه‌وه‌ی فه‌زای ترس و وه‌حشه‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “كامران ساختمانگر” هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵی ناوبراو.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به هۆی نه‌بوونی كامران ساختمانگر له خانووی خۆیدا نه‌یان توانی ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن. به‌ڵام به‌دوای پشكنینی خانووی ناوبراو، ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێك له كه‌ڵوپه‌ڵی شه‌خسی وه‌ك مه‌داركی شناسایی، مه‌دارك و ئازمایشاتی پزیشكی، كتێو، هاردی كامپیوتر، له‌ب تاپ، موبایل و هه‌روه‌ها ماشینی كۆڕه‌كه‌یدا گرت.