ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعات لە شاری بانە چەندین هاووڵاتییان دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرد.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناسنامەی ١٠ کەس لە دەستبەسەرکراوان بە ناوەکانی “سەلاح پزیشکی”، “رەفیق پزیشکی”، “مەناف پزیشکی”، “جەماڵ موروەتی”، “سەعید ڕەشیدی”، “فەرزاد پزیشکی”، “بێهزاد پزشكی”، “فەرهاد پزیشکی”، “لوقمان پزیشکی” و “عوسمان ئەحمەد لێفە” ڕوون كراوه‌ته‌وه. بە وەتەی سەرچاوە خۆجێیه‌كان، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە کەڵکوەرگرتن لە ئۆتۆمبێلێكی ڕێكخراوی “مانگی سوور” هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندەکانی “چۆمان”، “کەوپێچ”، “نەمه‌شیر” و “نەجنێ” و لانیكه‌م ٢٠ هاووڵاتییان به ڵێدان و بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌كانیان دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و هاووڵاتییانه له به‌رده‌ستا نیه. شایانی باسە لە رۆژانی رابردوودا شەپؤلێکی تازەی دەستبەسەرکردن لە چەندین شاری دیکەی کوردستان دەستی پێکردوە کە لە نگەرانی رەژیم لە بارودۆخی سیاسی ناجێگیر و نارەزایەتی جەماوەری سەرچاوە دەگرێت.