به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێزۆپۆتامییا، ڕۆژی پێنج شه‌ممه پۆلیسی توركیه هێرشێكی به‌ربڵاوی كرده سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆكراتیكی گه‌ڵان(HDP) و ١٧ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
له هێرشه‌ی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆكراتیكی گه‌ڵان، ته‌له‌فوون، ته‌بلت و ته‌واوی كه‌لووپه‌لی شه‌خسی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان زه‌وت كرا. به وته‌ی چالاكانی مافی مروڤی توركیا، ئه‌و ١٧ كه‌سه به بیانووی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت كڕاونه‌ته ئامانج و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.