کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

شه‌پۆلی ده‌ربڕینی پشتیوانی و هاوپشتی له‌ كرێكارانی هێپكۆ

download

ئهگهر لهلایهكهوه، لهئهمریكا سهرهڕایتێپهربوونی چوار ڕۆژ لههێرشی پههبادی بۆسهر دامهزراوهنهوتیهكانی عهرهبستانی سعوودی، میدیاكانی ئهم وڵاتهبهردهوام بهشێكی گرینگیان لهسهردێڕی ههواڵ و بابهتهكانی خۆیان بهدهرئهنجامی ئهم هێرشهتهرخان كردووهو ههواڵی مانگرتنی دهیان ههزار كهس لهكرێكارانی ئۆتۆمبێلسازی جێنێڕاڵ مۆتۆریان لهبهرچاوی بیڕوڕای گشتی شاردووهتهوه، لهلایهكی دیكهوه، لهئێرانیش میدیاكانی سهر بهڕژیم بهبهرزكردنهوهی ههواڵ و ڕاپۆرتهكانی كێشهی نێوان كۆماری ئیسلامی و ئهمریكا، ههواڵی هێرش بۆسهر كرێكارانی هێپكۆی ئهراك و درێژهی ناڕهزایهتی كرێكاران لهناو زنجیری گهمارۆی هێزهكانی گاردی ویژه،دهشارنهوه‌. لهئهمریكا لهڕۆژی دووشهممه٢٥ی مانگی خهرمانانهوهنزیك به٥٠ ههزار كهس لهكرێكارانی جێنێڕاڵ مۆتۆرز لهزیاتر له٣٠ كارخانهله٩ ئهیالهتی ئهمریكا دهستیان داوهتهمانگرتن.كرێكاران خوازیاری چوونهسهرهوهی ئاستی حهقدهستهكان، نهمانی ههڵاواردن لهپهرداختی حهقدهست لهنێوان كرێكارانی تازهكار و خانهنشینكراوان و ههروهها نۆژهنكردنهوهی ئامرازه‌‌ لهكاركهوتووهكان و بردنهسهرهوهی ڕێژهی دامهزراندن لهم كارخانهیهن. ههواڵی ئهم مانگرتنه گهورهیه‌‌ كهدهستبهجێ بازاری سههامی ئهمریكای تووشی بهرزی و نزمی كرد، زۆر زوو بههات و هاواری و ههواڵی هێرشی پههبادی شاردراوهو گهمارۆ درا. هاوكات لهئێرانیش ڕۆژی دووشهممه٢٥ی خهرمانان، كرێكارانی ناوهندی سهنعهتی هێپكۆی ئهراك كهیهكێكهلهگهورهترین ناوهندهكانی بهرههمهێنانی ماشێن ئاڵاتی سهنگین، دوای شهپۆلی ئهم دوایانهی ناڕهزایهتیهكانیان و كۆتایی كاتی دیاری كراوی ١٠ ڕۆژهیان، بۆ جارێكی دیكهپهیگیری خواستهكانیان بوون و هاتنهسهر شهقامهكان و كهوتنهبهر هێرشی دڕندانهی هێزهسهركوتگهرهكانی ڕژیم. بههۆی ئهم هێرشهوهحشیانهیهی هێزهكانی گاردی ویژهپتر له١٥ كهس بریندار بوون و زیاتر له٢٠ كهسیش دهستبهسهركران. بهڵام سهرهڕای ئهوهش، كرێكارانی هێپكۆ ڕۆژی دواتر لهناو ئاڵقهی گهمارۆی هێزهسهركوتگهرهكانی ڕژیم،  بۆ ئازادی كرێكارانی دهستبهسهركراو و پهیگیری موتالباتیان درێژهیان بهناڕهزایهتی دا. بهڵام لهئێرانیش ههواڵی شهپۆلی ئهم دوایانهی ناڕهزایهتی كرێكارانی هێپكۆ و هێرشی وهحشیانهبۆ سهر ڕێزهكانیان لهگهڵ بێدهنگی میدیاكانی دهسهڵات بهرهوڕوو بووهوه‌.

بهڵام ئهگهر ناڕهزایهتیی ڕهوای كرێكارانی هێپكۆ لهگهڵ هێرشی وهحشیانهی هێزی سهركوتی ڕژیم و بێدهنگی فریوكارانهی میدیاكانی دهسهڵات بهرهوڕوو بووهتهوه، لهلایهكی دیكهوهلهناو بزووتنهوهی كرێكاری و پشتیوانانیان، ههواڵی هێڕشی سهركوتگهرانی ڕژیم بۆ سهر كرێكاران و وێنهو فیلمی كرێكارانێك كهبههۆی ئهم پهلامارانهی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیهوهبرینداربوون، لهناو تۆڕهكۆمهڵایهتیهكاندا، شهپۆلێكی گهورهی لهتووڕهیی و نهفرهت لهڕژیمی جهنایهتكاری ئیسلامی لێكهوتهوهو بوو بههۆی دهربڕینی پشتیوانی و هاوپشتی بهرینی ڕێكخراو و دامهزراوهكرێكاری و ئینسانهخهباتكار و ئازادی خوازهكان لهكرێكارانی هێپكۆ. كرێكارانی شیفتی شهوی ئازهراب، ڕۆژێك دوای هێرشی وهحشیانهی گاردی ویژهی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سهر ڕیزی كرێكارانی هێپكۆ، لهچالاكێكی شكۆداردا بۆ چاوپێكهوتنیان بهم كرێكارانهڕۆیشتنهلایان و پشتیوانی خۆیان لهخواست و خهباتییان دهربڕی.

سهندیكای كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهو سهندیكای كرێكارانی شیركهتی واحید لهدوو ڕاگهیاندنی جیاوازدا، هێرشی پۆلیسی دژهشۆڕشیان بۆ سهر كرێكارانی هێپكۆ بهتۆندی مهحكووم كرد و خوازیاری ئازادی بێ شهرت و مهرجی ههموو دهستبهسهركراوان بوون. لهڕاگهیاندنی كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهدا جهخت كراوهكه‌ :”سیستمی سهرمایهداری بههۆی داماویی لهوهڵامدانهوهبهخواستی و داخوازیی كرێكاران بهبهكارهێنانی سهركوت و ههڕهشهو زیندان و سهپاندنی حوكمی قورس، بهنیازهپێش لهتووڕهیی كرێكارانی مافخواز و خهباتكار بگرێت، بهڵام مێژوو نیشانی داوهكهسهركوتی بزووتنهوهی كرێكاری، ئهزموونێكی شكست خواردوویه‌”. ههروهها گرووپی یهكگرتوویی خانهنشینانیش بهبڵاوكردنهوهی ڕاگهیاندنێك وێڕای مهحكووم كردنی هێرش بۆسهر كرێكارانی هێپكۆ و پشتیوانی لهخواستهڕهواكانیان، خوازیاری ئازادی دهستبهجێی و بێ شهرت و مهرجی كرێكارانی دهستبهسهر كراو بوون. لهبهشێك لهم ڕاگهیهندراوهدا هاتووه‌‌: “لهحاڵێكدا كهچهندین ڕۆژ بهبهردهوامی شهقامهكانی شاری ئهراك لهژێر پێی كرێكارانی ناڕازیدا كهوتووهتهلهرزه، كهمترین بایهخ بهباروودۆخی فهلاكهتباری ژیانی كرێكاران و دۆخی نالهباری ئهم شیركهتهنادرێت و گرینگی پێنادهن، بهڵام زۆر زوو، هێزهكانی گاردی ویژهلهدژی كرێكارانی بێ ماف بۆ دهستبهسهركردن و خهفهكردنی هاواری دادخوازانهیان هاتهمهیدان!” ئهنجومهنی سینفیی كرێكارانی بهرق و فلزكاری كرماشان وێڕای دهربڕینی ناڕهزایهیتی توندی خۆیان، لهئاست سهركوت و دهستبهسهر كردنی كرێكارانی هێپكۆ و پێداگری لهسهر ئازادی بێ شهرت و مهرجی دهستبهسهركراوان، ڕایگهیاندووهكهكرێكارانی هێپكۆ ساڵی ڕابردوو لهههوڵێكی كهم وێنهدا لهكرێكارانی ههفت تهپهو فوولادی ئههواز پشتیوانیان كرد و  بهردهوام هاواری ههموو چینی كرێكار و زۆربهی ئینسانهئازادی خوازهكانیان لهدژی ههژاری و گرانی و بێكاری بهرز كردووهتهوه‌‌. ئهم ئهنجۆمهنههیوادارهكهكرێكارانی هێپكۆ لهئاست سهرتاسهری دا پشتیوانیان لێبكرێت. كرێكارانی فلزكار مكانیكی ئێرانیش وێڕای دهربڕینی نهفرهتی خۆی لهدزی كهڵان و گهندهڵی دام و دهزگای دهسهڵاتدار، لهخواست و خهباتی كرێكارانی هێپكۆ پشتیوانی كرد و خوازیاری ئازادی سهرجهم كرێكارانی دهستبهسهركراو بوو.

پێویسته، ئهم شهپۆلهلههاوپشتی و پشتیوانی درێژهی بێت و ههوڵ بدرێت كهئهزموونی بزووتنهوهی هاوپشتی لهخهبات و خواستی كرێكارانی فوولاد و ههفت تهپه، سهبارهت بههێپكۆش دووبارهبێتهوه‌. لهپاییزی ساڵی ڕابردوودا هاوكات لهگهڵ مانگرتن و ناڕهزایهتی كرێكارانی ههفت تپهو فوولادی ئههواز، بهشێك له  كرێكارانی ئێران و ههلسووڕاوانی بزووتنهوهی كرێكاری لهناوهندهجۆراوجۆرهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری، به‌‌ كۆبوونهوهلهشوێنی كار و یان دهركردنی بهیانیه، هاوپشتی خۆیان لهگهڵ كرێكارانی ئهم دوو ناوهندهسهنعهتیهدهربڕی. ههروهها، مۆعهلیمان، پارێزهران و شارهزایانی بوواری یاسا و نووسهران و خوێندكاران، زیندانیانی سیاسی و ئینسانهخهباتكار و ئازادیخوازهكان لهچهندین شاری ئێران  لهخهباتی ڕهوای كرێكارانی ههفت تهپهو فوولادی ئههواز پشتیوانیان كرد و هێرش و دهستبهسهركردنی ههڵسووڕاوان و نوێنهرانی كرێكارانیان مهحكووم كرد. پێویستهههوڵ بدرێت شهپۆلی حهمایهت و پشتیوانی لهكرێكارانی هێپكۆ، ناوهندهكانی دیكهی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری بگرێتهوه‌.