ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم و دوو هاووڵاتی به‌لووچ له شاری “دلێگان”ی سه‌ر به ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان، و شه‌ش كۆژراو و برینداری لێكهوتهوه.
به پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك له شاری “دلێگان” و به هۆیه‌و شه‌ڕ و پێكدادان هاتووه‌ته ئاراوه و سێ كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كۆژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی به‌لووچیش له‌و پێكدادانانه گیانی له ده‌ست داوه. به وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه شه‌ڕه‌كه دوو كاتژمێری خایاندووه و هێزێكی زۆر له شاره‌كانی “ئێرانشه‌هر” و “چاه خۆداداد” ڕژاونه‌ته ئه‌و شاره و جه‌وێكی ئه‌منییه‌تیان پێكهێناوه.