کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

شه‌شه‌مین ڕۆژی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ ئێران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشاندانه‌كان كه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین له‌ شاره‌كانی ئێران ده‌ستی پێكردووه‌، هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌انه‌ له‌ هه‌ندێ له‌ شاره‌كانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه‌ و به‌ڵگه‌ی ئاشكرا بوونی هه‌یه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، كه‌ڵكیان له‌ گولله‌ی جه‌نگی دژبه‌ ناڕازییان وه‌رگرتووه‌. به‌هۆی ئه‌م ئاڵۆزییانه‌وه‌‌ هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و هه‌روه‌ها به‌ هه‌زاران كه‌سیش  له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، لێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی له‌ شاره‌كانی ئێران به‌ ١٠٦ كه‌س ڕاگه‌یاندووه‌. به‌ پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌م ڕێژه‌یه‌ زیاتر بێت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ و له‌سه‌ری بڕیاری شوڕای ئه‌منییه‌تی میللی، هێڵی ئینتێرنێت له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران هه‌روا قه‌تعه‌ و كاتی به‌كارهێنانی هه‌روا نادیاره‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی “نێت بلاكز” تواناییی به‌كارهێنانی ئینتێرنێت له‌ ئێران، نزیكه‌ی ٤ له‌سه‌ده‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”

komalah

هاتنی لافاو له‌ شارستانی خۆی

komalah