شەوی رابردوو لە پارێزگای موسەننای باشووری عێراق، ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و باندێک دروستبوو و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک و دوو ئەندامی ئەو باندە کوژران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی “ئوم عەسافیر” لە باکووری پارێزگاری “موسەننا”،لە ئەنجامی شەڕەکە دوو ئەندامی باندەکە کوژران و دوو كهسی دیکەی برینداربوون و ئەفسەرێکی پۆلیسیش کوژراوە. وەک وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، باندەکە مانگی ڕابردوو هەڵاتبوون و هێزەکانی پۆلیسی بەدواوەیان بوون.