ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی سپای پاسداران و یگانی مێرساد هێرشیان كرده سه‌ر خانوویه‌ك له شاری خاش و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دایك و كۆڕیك به‌ناوه‌كانی “زه‌بیه ناروویی” و “عه‌بدۆلمالك ناڕوویی” له ڕێكه‌وتی ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ دا له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به مه‌به‌ستی خۆڕاده‌ستكردنی كوڕێكی دیكه‌ی به‌ناوی “به‌همه‌ن ناروویی” ڕفێندرابوون. ڕۆژی ڕابردوو “به‌همه‌ن ناروویی” هاوسه‌ری یه‌كێك له فه‌رمانده نیزامیه‌كانی ڕژیمی به بارمته گرت به‌ڵام هێزه‌كانی سپای پاسداران و یگانی مێرساد هێرشیان كردڕ سه‌ر ئه‌و خانوویه‌ی خۆیانیان تێدا حه‌شار دابوو و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه و به هۆیه‌وه جێگری فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی پۆلیسی خاش به ناوی “یاسر عه‌بدۆلی” و ژنێك كوژران و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.